رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی: حکومەتی ھەنگاریا تۆمەتبارە بەخراپ مامەڵەکردنی لەگەڵ پەنابەران

harem

رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی حکومەتی ھەنگاریا تۆمەتبار دەکات بە خراپ مامەڵەکردنیان لەگەڵ پەنابەران و بڵاوکردنەوەی ترس و تۆقاندن. چەند رۆژێک پێش ئەنجامدانی راپرسی لەبارەی پێشوازیکردن لە پەنابەران لەو وڵاتە، رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی حکومەتی ھەنگاریای تۆمەتبارکرد بە خراپ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەوانەی داوای مافی پەنابەرێتی دەکەن، ھەروەھا تۆمەتباریشیکردووە بەوەی لەناو کۆمەڵگەی ھەنگاریدا ترس و تۆقاندنی بڵاوکردۆتەوە گوایە پەنابەران مەترسین بۆسەر ھاووڵاتیانی ئەو وڵاتە. رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لەراگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، بەسەدان پەنابەر، بوونەتە قوربانی خراپ مامەڵەکردنی جەستەیی و روحی لەلایەن حکومەتی ھەنگارییەوە.

لە بەشێکی تری راگەیەندراوەکەی رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتیدا ئاماژە بەوەشکراوە، بەبێ ھیچ پێوەرێک دیپۆرتکردنەوەی زۆرەملێ لەبەرامبەر پەنابەران، دژی بنەما یاسای و نێودەوڵەتییەکان و یاساکانی ئەوروپایە. پێشتریش “جان ئەسیلبۆرن” وەزیری دەرەوەی لۆکسەمبۆرگ، دژایەتی خۆی بۆ پەیڕەوکردنی سیاسەتە ھەڵەکانی ھەنگاریا لەبەرامبەر پەنابەران دەربڕیبوو، داوای دەرکردنی ھەنگاریای کردبوو لە ئەندامێتی یەکێتی ئەوروپا، لەبەرئەوەی سیاسەتەکانی ھەنگاریا لەبەرامبەر پەنابەران لەگەڵ سیاسەتەکانی یەکێتی ئەوروپا یەکناگرێتەوە.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات