زانیاری..بزانە کورترین گەشت کە ماوەکەی ٨ خولەکە بە ھۆی فڕۆکەوە لە کوێ ئەنجام دەدرێت

razz

کۆمپانیایەکی (Viennaline) نەمسایی پلانێکی داڕشتوە بە ئەنجامدانی کورترین گەشت لە جیھاندا،کە مەوداکەی ١٣ میل بێت، ماوەی ھەشت خولەک بخایەنێت.
ئەم گەشتە لە نێوان (سانت گالب) ی سویسرا بۆ (فردریچ ھافن) ئەڵمانیا دەبێت،ئەگەر بە ئوتومبێل ئەنجام بدرێت کاتژمێرێک دەخایەنێت،تێچوی ئەم گەشتە سی و چوار جونەیە.
کورترین گەشت کە لە ڕابردودا ئەنجام دراوە ماوەکەی ١٠ خولەک بوە،ھەروەھا وڵاتی ئیماڕات بەنیازە درێژترین ماوەی گەشت کردن بە ھۆی فڕۆکەوە ئەنجام بدات کە ماوەکەی ٨٨٢٥ میل بێت و ١٧ کاتژمێر بخایەنێت.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات