تائێستا ٢٠٠ تیرۆریستی بەڕەچەڵەک فەڕەنسی لە عێراق و سوریا کوژراون

helin

دەزگاکانی راگەیاندنی فەڕەنسا ئاشکرایانکرد، تائێستا ٢٠٠ ھاووڵاتی توندڕەوی بەڕەچەڵەک فەڕەنسی لەناو تیرۆریستانی داعش لەعێراق و سوریا کوژراون.

“پاتریک کالڤار” بەڕێوەبەری دەزگای ئاسایشی ناوخۆی فەڕەنسا ئاماژە بە کوژرانی ژمارەیەک توندڕەوی فەڕەنسی دەکات لە عێراق و سوریا و دەڵێت، کارێکی ئەستەمە بتواندرێت ژمارەی ئەو فەڕەنسیانە بەتەواوی دەستنیشانبکرێت کەچوونەتە ناو تیرۆریستی داعشەوە و دواتر کوژران.

١١ سێپتەمبەری رابردووش” مانوێل فاڵس” سەرۆک وەزیرانی فەڕەنسا ئاشکرایکرد، بەپێی ئەو ئامارانەی کەلەبەردەستیاندایە، نزیکەی ٧٠٠ توندڕەوی فەڕەنسی لەناو تیرۆریستانی داعشدان لە عێراق و سوریا، لەو ژمارەیەش ٣٠٠ کەسیان ژنن.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات