پیکێ لە بارسێلۆنا کۆتایی بە ژیانی وەرزی خۆی ناھێنێت

harem

بەشێوەیەکی دور لە چاویڕوانی جیرارد پیکێ بەرگریکاری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی رایدەگەیەنێت کە لە یانەی بارسا کۆتایی بە ژیانی یاری کردنی خۆی ناھێنێت بەڵکو دەیەوێت ئەزمونی جیاوازتر لە ژیانیدا تاقی بکاتەوە و روو لە ئەمریکا یاخود چین بکات .

پیکێ لە درێژەی قسەکانیدا کە رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاوی کردۆتەوە دەڵێت: لەم چەند ساڵەدا لە ئەمریکا گرنگییەکی زۆر بە تۆپی پێ دەدرێت ، بە ھەمان شێوە لە وڵاتی چینیش ، کە ئەوەش کارێکی سەرنج راکێشە .

ناوبراو باسی لەوە کرد ھەمیشە وتویەتی کە لە بارسێلۆنا کۆتایی بە ژیانی یاری کردنی خۆی دەھێنێت ، بەڵام ئێستا بژاردەیەکی تر سەرجی راکێشاوە کە چاوەڕوان دەکرێت لە چەند ساڵی داھاتودا بەرجەستەی بکات ، بەڵام دەشڵێت ئەو تەنھا ئاواتی ئەوەیە بەردەوام بێت لە یاری کردنی تۆپی پێ .

ئەوەی جێی باسە ھەریەک لە خولەکانی ئەمریکا و چین بەھۆی بونی چەندین ئەستێرەی دیاری تۆپی پێ رویەکی تر و جیاوازتر نیشان دەدەن و ھەردوو خولەکە بۆتە جێی سەرجی گشت لایەک



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات