سەرۆکایەتییەکانی کۆمار و وەزیران و نوێنەران کۆبوونەوە

helin

ھەرسێ سەرۆکایەتییەکەی کۆمار و وەزیران و نوێنەرانی عێراق داوایان لەلایەنە سیاسییەکان کرد ئاستەنگ لەبەردەم جەنگی دژی داعشدا دروست نەکەن، کە بە کاری لەپێشینەی عێراق وەسفیان کرد.

سایتی سەرۆکایەتی کۆمار بڵاویکردەوە کە شەوی رابردوو فوئاد مەعسوم سەرۆک کۆمار و حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیران و سەلیم جبوری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە ئامادەبوونی میدحەت مەحمود سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی لە بەغداد کۆبوونەوەو جەختیانکردەوە کە دەبێت ھەموولایەک لەوە تێبگەن جەنگی داعش کاری لەپێشینەی دەوڵەتەو پێویستە لەپێناو بەدەستھێنانی سەرکەوتنی یەکجارییدا، پشتیوانی بکرێت و ئاستەنگی بۆ دروست نەکرێت.

سێ سەرۆکایەتییەکە راشیاگەیاند دەبێت لەرووی سەربازیی و سیاسیی و مرۆییەوە ئامادەباشی تەواو بکرێت بۆ ئۆپراسیۆنی رزگارکردنی موسڵ، کە پێشبینی دەکرێت بەرلە کۆتایی ئەمساڵ دەستپێبکات.

ھەروەک داواشیان لە لایەنە سیاسییەکان کرد ناکۆکییەکانیان بخەنەلاوەو و جەختیشیان لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان دەسەڵاتی جێبەجێکردن و یاسادانان و دادوەریی کردەوە.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات