razz
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
چەند ھۆکارێک دەبێتە ھۆی کردنەوەی دەم لە کاتی نوستندا،لەوانە بوونی گۆشتی زیادەیە لە لوتدا،خاوبوونەوەی ماسولکەکانی شەویلگە،ئەم دیاردەیەش ھەندێک جار بە ھۆی گەورەبوونی لەوزەتێن،گیرانی جیوب،حەساسیەتەوە ڕودەدات.
کۆمەڵێک زیانیشی بۆ مرۆڤ ھەیە چونکە لە کاتی کردنەوەی دەم دا دەبێتە ھۆی چونە ژورەوەی ھەوا بۆ دەم،ھۆکارێکە بۆ وشکبوونەوەی دەم ،لەناوبردنی لیک بەمەش ڕێگا خۆشکەرە بۆ کلۆربوونی ددانەکان ،چونکە لیکی دەم یارمەتیدەرە لە لەناوبردنی ئەو بەکتریایەی کە دەبێتە ھۆی کلۆربوونی ددانەکان.
ھۆکارێکیشە بۆ ھەست کردن بە ھیلاکی بە بەردەوامی، لە دەمەوە ئۆکسجین بە قورسی دەچێتە سیەکانەوە،بەمەش دەبێتە ھۆی ھیلاکی و ماندوێتی کەسەکە.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
تعليقات
إرسال تعليق