تورکیا سنورەکانی لەگەڵ سوریا دادەخات

harem

“فکری ئیشق” وەزیری بەرگری تورکیا ڕایگەیاندووە کە وڵاتەکەی سنورەکانی بە تەواوی لەگەڵ سوریا بە درێژایی ٩١١ کیلۆمەتر تاوەکو بەھاری ساڵی داھاتوو دادەخات.

ئەوەش دوای کۆتاییھاتنی درووستکردنی دیوارێک لە سنوری نێوان ئەو دوو وڵاتە بۆ ئەو مەبەستە. بەرپرسانی وڵاتەکەش ئاشکرایان کردووە کە ئامانج لە درووست کردنی ئەو دیوارە بۆ ڕێگری کردنە لە کۆچبەرانی نایاسایی لە سوریاوە بۆ تورکیا, لە ئێستاشدا تورکیا پێشوازی لە نزیکەی سێ ملیۆن ئاوارەی سوریی کردووە کە بەھۆی جەنگی وڵاتەکەیانەوە لە ساڵی دوو ھەزار و یانزەوە ھەڵھاتوون. وڵاتی تورکیاش زۆرترین ژمارەی ئاوارە و کۆچبەرانی وڵاتی سوریای لە جیھاندا وەرگرتووە.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات