لیژنەی ئەمنی سلێمانی: لەسەعات ٩ی بۆیانی بۆ ١١ی پێشنیوەڕۆ مۆڵەت دراوە بەخۆپیشاندان

harem

لەبارەی بەڕێوەچونی خۆپیشاندانی ھاووڵاتیان کە بڕیارە سبەینێ ٢٧ مانگ ئەنجامبدرێت “بەختیار عبدولڕەحمان” وتەبێژی لیژنەی ئەمنی شاری سلێمانی رایگەیاند: لیژنەی ئەمنی قەزای مەڵبەندی سلێمانی ئامادەکاری تەواوی کردووە بۆگرتنەبەری رێوشوێنی ئەمنی توند بۆ پاراستنی سەروماڵی ھاوڵاتیان لەئەگەری روودانی ھەرحاڵەتێکی نەخوازراودا، راشیگەیاند خۆپیشاندەران لەسەعات ٩ تا ١١ بەیانی مۆڵەتیان پێدراوە بۆ خۆپیشاندان لەبەردەم بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی رۆژئاوا لەشەقامی سالم و بەردەم بینای پارێزگای سلێمانی تا پردی قلیاسان ،داواشی لەھاوڵاتیان کرد کەھیچ توندوتیژییەک نەنوێن وتیشی ھێزە ئەمنیەکان توند و تیژنابن و رێگەش بەتوندوتیژی نادەن.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات