جەمیل بایک: وڵاتانی جیھان باش دەزانن تورکیا پشتگیری داعش دەکات

harem

“جەمیل بایک”ھاوسەرۆکی کۆما جڤاکێن کوردستان “کەجەکە” لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی ئازادی وڵات رایگەیاند، حکومەتی تورکیا خۆی گروپی تیرۆریستی داعش گەورەکردووە، ھەربۆیە ئەو وڵاتە دژی داعش شەڕ ناکات، بەڵکو ھەوڵدەدات ھێزەکانی کورد وھەموو ھێزە دیموکراتییەکان لەناوبەرێت.

جەمیل بایک ئاشکراشیکرد، وڵاتانی جیھان باش دەزانن تورکیا پشتگیری داعش دەکات، لەوبارەیەشەوە، شەڕڤانانی خۆرئاوا بەڵگەی زۆریان بۆ رای گشتی بڵاوکردۆتەوە، بەتایبەت کە داعش لەلایەن میتی تورکیاوە رێکدەخرێت و لەڕێی ئەندامانی میتەوە سیاسەتەکانی داعش دادەڕێژرێت.

بەوتەی بایک ئەنقەرە پەلامارەکانی داعش دژی ھەدەپە رێکدەخات، جەختیشدەکاتەوە داعش لەلایەن تورکیاوە بۆ دژایەتی شۆڕشی خۆرئاوی بەکارھاتووە.

لەدرێژەی وتەکانیدا جەمیل بایک ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، داعش لە عێراق وەکو لقێکی قاعدە بوو، بەڵام بەپشتگیری و رێکخستنی ھەواڵگری تورکیا توانی بەھێز ببێت و ھەروەھا لەرادەستکرنی شاری موسڵیش بە داعش تورکیا رۆڵێکی گرنگی گێڕاوە.

لەکۆتایشدا بایک دەڵێت، تورکیا ژمارەیەک گروپی ھاوشێوەی داعشی دروستکردووە و بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئەو گروپانە شەڕی داعش دەکەن، لەکاتێکدا مەبەستی سەرەکییان بەئامانجگرتنی شۆڕشی خۆرئاوایە، ھەروەھا بەنیازیشەوە بە دامەزراندنی ھێزێک کاریگەری لەسەر موسڵ ھەبێت، تا لەو رێگەیەوە داواکاری خۆبەڕێوەبەری و داواکارییە رەواکانی خەڵکی شەنگال پێشێل بکات.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات