چەند چارەسەرێکی سروشتی بۆ ڕزگاربوون لە پێستی وشک

razz

ئەمانە چەند چارەسەرێکی سروشتی بۆ ڕزگاربوون لە پێستی وشک

١-کەوچکێک ھەنگوین،دوو کەوچک شیر،بڕێکی کەم خەمیرە.
پێویستە ئەم پێکھاتەیە تێکەڵی یەکتری بکرێت،پاشان بۆ ماوەی ١٥ خولەک بدرێت لە دەمووچاو،لە دوایدا بە ئاوی شلەتێن بشۆردرێت.

٢-دوو کەوچک زەیتی زەیتون،دوو کەوچک شیر پێویستە شیرەکە تازە بێت،کەوچکێک ئارد،لەگەڵ زەردێنەی ھێلکەدا.
ئەم گیراوەیە تێکەڵی یەکتری دەکرێت،دەبێت زەیتی زەیتونەکە لە کۆتایدا بکرێتە پێکھاتەکەوە، بۆ ماوەی ١٥ خولەک بدرێت لە دەمووچاو،لە پاشاندا بە ئاوی شلەتێن بشۆردرێت.

٣-سێ گێزەر،دوو کەوچکی بچوک لە زەیتی زەیتون،دوو کەوچک لە قشتەی شیر،سپێنەی ھێلکە .
ئەم پێکھاتەیە تێکەڵی یەکتری دەکرێت،بۆ ماوەی ١٥ خولەک دەدرێت لە دەمووچاو،پێویستە لە دوایدا بە ئاوی شلەتێن بشۆردرێت.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات