نەتەوە یەکگرتووەکان: ڕەوشی حەلەب مەترسیدارترین کارەساتی مرۆییە

harem

نەتەوە یەکگرتووەکان ھۆشداری دەدات لە ڕەوشی مرۆیی حەلەب و لەوبارەیەشەوە “ستیڤن ئۆبراین” یاریدەدەری سکرتێری گشتی بۆکاروباری مرۆیی لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە کە ڕەوشی حەلەب مەترسیدارترین کارەساتی مرۆییە کە وڵاتی سوریا ڕوبەڕووی بۆتەوە.

داواش دەکات کە ئاگربڕ بۆ ماوەی دوو ڕۆژ ڕابگەیەندرێت بەڵام تاوەکو ئێستا ئەمریکا و ڕوسیا پێشوازییان لەو داوایەی نەکردووە.

“ئۆبراین” وتیشی پێویستە سەرجەم ئەو لایەنانەی تاوانی جەنگ ئەنجام دەدەن لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت.

ھۆشداریشی دا لەوەی سیستمی تەندروستی لە خۆرھەڵاتی حەلەب لەسەر لێواری ڕووخانە و منداڵانیش گەورەترین زیانیان بەوھۆیەوە بەرکەوتووە.

ئاشکراشی کرد کە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ھەوڵی داوە کاروانەکانی ھاوکارییە مرۆییەکان بگەیەنێتە ناوچە گەمارۆدراوەکان لە سوریا و ھەندێک لە ھاوکارییەکانیش لە ڕێی ئاسمانییەوە ھەڵبدەنە خوارەوە.

بەڵام بەھۆی نەبوونی ڕێوشوێنی سەلامەت و پارێزراو بۆ کارمەندەکانیان و دروستکردنی بەربەست, ئاستەنگ لەبەردەمیاندا درووست بووە.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات