وەزارەتی پەروەردەی ھەرێم دەستپێکی دەوامی خوێندنی ساڵی نوێی بۆ ١/١٠/٢٠١٦ دواخست .
وەزارەتی پەروەردەی ھەرێم بە بۆنەی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەو قەیرانە داراییەی ڕووی لە جیھان و ناوچەکە و کوردستانیش کردووە ،لە دەرەوی دەسەڵاتی حکومەت و ھەموولایەنەکانە، بێجگە لەوەی کاریگەریی لەسەر تەواوی ژیانی مامۆستایان و فەرمانبەران و کەرتەکانی تریش کردووە، کاریگەریشی لەسەر ھەندێ پڕۆژە و کاری وەزارەتی پەروەردە ھەبووە، بەڵام نابێت کار و بەرنامەکانی پەروەردە بوەستێت، بۆ ئەو مەبەستەش لە ڕووی زانستی و ھونەری و کارگێڕییەوە ھەنگاوی باش نراوە.
لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، مامۆستایان، لە ڕووی داراییەوە لە ژیانێکی سەخت و دژواردان ھیچ کەسێکی خاوەن ویژدان نییە درک بەو ئێش و ئازارەیان نەکات، سەرەڕای ئەوەیش ڕێگەیان نەداوە سەنگەرەکانی زانست چۆڵ ببێت.
لەبەرئەوە وەزارەتی پەروەردە خۆی بە داکۆکیکار و بەرگریکاری مافەکانیان دەزانێت و لەگەڵ ھەموو خواستە ڕەواکانیاندان، پێویستە ئەو ناخۆشیانەی ژیان و داخوازییەکانیان تێکەڵی ھیچ جۆرە مەبەستێکی سیاسی نەکرێت.لە کۆتایی راگەیەنراوەکەدا وەزارەت پەروەردە ئاشکرایکردوە، لەسەر داوای ژمارەیەک لە پەروەردەی پارێزگا و قەزاکان، بڕیاریان دا زەنگی دەستپێکی دەوامی خوێندنگاکان و دابەشکردنی پەرتووکەکان ڕۆژی شەممە ١/١٠/٢٠١٦ بێت ، کەپێشتر بڕیاردرابوو رۆژی ٢٧/٩/ یەکەم رۆژی دەستپێکی دەوام بێت.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
تعليقات
إرسال تعليق