دەستەی خەڵک: داوا لە ھەموولایەک دەکەین خۆیان بەدوور بگرن لە کاری تێکدەرانە و بەلاڕێدابردنی ئاراستەی خۆپیشاندان

harem

دەستەی خەڵک کە نوێنەرایەتی زۆربەی چین و توێژە جیاکان دەکات لە راگەیەندراوێکدا رایانگەیاند سبەینێ بەشێوەیەکی مەدەنی و دوور لە ھەر توندوتیژییەک بەشداری لەو خۆپیشاندانە چاوەڕوانکراوەدا دەکەن کە بڕیارە لە سلێمانی بەڕێوەبچێت .

لە راگەیاندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو داوا لە ھەموولایەک دەکەین خۆیان بەدوور بگرن لە کاری تێکدەرانە و بەلارێدابردنی ئاراستەی خۆپیشاندانەکەدا ، داواش لە ھێزە ئەمنییەکان کراوە کە بەشێوەیەکی باش ئەرکی پاراستنی بارەگاو دامەزراوە حزبی و حکومییەکان لە ئەستۆ بگرن .



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات