کۆمسیاری نەتەوە یەگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران سەردانی عێراق دەکات

razz

بەمەبەستی ئاگاداربوون لەرەوشی ئاوارەکان ، بەمنزیکانە کۆمسیاری نەتەوە یەگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران سەردانی عێراق دەکات ، لەوبارەیەوە نوسینگەی ئیبراھیم جەعفەری وەزیری دەرەوەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردۆتەوە ، لە پەراوێزی کۆبونەوەنەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکاندا وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ “فلیپۆ گراندێ” کۆمسیاری نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران کۆبۆتەوە و لەکۆبونەوەکەدا رەوشی مرۆیی ئاوارەکانی عێراقییان تاوتوێکردووە و لایخۆیەوە وەزیری دەرەوەی عێراق داوایکردووە نەتەوە یەکگرتوەکان ھەوڵی زیاتر بدات بۆ ھاوکارییکردنی ئاوارەکانی عێراق و لەو رووەوە رۆڵی زیاتری ھەبێت ، ھەروەک داواشی کردووە ئەو دەوڵەتانەی پێشوازییان لە پەنابەرە عێراقییەکان کردووە ھاوکاری پێویست پێشکەشی پەنابەرە عێراقییەکان بکەن .

لایخۆشیەوە کۆمسیاری نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەرن رایگەیاندووە ، نەتەوە یەکگرتوەکان توانای نییە ھەموو پێداویستیە مرۆییەکان بۆ ئاوارەکانی عێراق دابین بکات بەڵام دەتوانێت ھانی وڵاتان بدات ھاوکاییەکانیان بۆ عێراقییەکان زیاتر بکەن ، ھەر لەو کۆبونەوەیەدا ناوبراو ئاماژەشی داوەبەوەی بە مەبەستی ئاگادار بوون لە رەوشی ئاوارەکانی عێراق بەمنزیکانە سەردانی عێراق دەکات .



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات