harem
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
لە ھەفتەی داھاتووەوە دابەشکردنی قەرزی دە ملیۆن دیناری بۆ فەرمانبەرانی عێراق دەستپێدەکات ، لەوبارەیەوە سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەمیانەی کۆبونەوەیەکیدا لەگەڵ بەرێوەبەرانی بانکی رافیدەین و بانکی رەشید تاوتوێی چۆنیەتی دابەشکردنی قەرزی دە ملیۆن دیناری بە فەرمانبەرانی عێراق کردووە و ئەو رێوشوێنانەش خراونەتە روو کە بۆ رێگریکردن لە ئەنجامدانی ھەر جۆرە گەندەڵییەک لە دابەشکردنی قەرزەکاندا دەگیرێنەبەر ، سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی ئەنجومەنی نوێنەران راشیگەیاندووە بۆ رێگریکردن لە ئەنجامدانی گەندەڵیی ، لە پرۆسەی دابەشکردنی قەرزی دە ملیۆن دیناریدا ھیچ فەرمانبەرێک بەشداری ناکات بەڵکو قەرزەکە لەڕێی پرکردنەوەی فۆرمێکی ئەلکترۆنیەوە دابەشدەکرێت ، ھەروەک ئاماژەشی داوەی بەوەی کە لە ھەفتەی داھاتووەوە دەست بە دابەشکردنی پێشینەکە دەکرێت .
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
تعليقات
إرسال تعليق