مرۆڤ چەند رۆژ دەتوانێت بەبێ خەو بمێنێتەوە

chalack

خەو وەک ھەناسەدان بۆ مرۆڤ پێویستە، بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لە ژیان و کارکردن، ھەربۆیە ھیچ کەسێک ناتوانێت بەبێ خەو ژیان بەرێتەسەر، بەڵام پرسیاری گرنگ ئەوەیە مرۆڤ چەند رۆژ دەتوانێت بەبێ خەو بژی؟
کۆمەڵێک توێژینەوەی زۆر کرایەوە لەوبارەیەوە، یەکێک لەو توێژینەوانە کە تاقیکردنەوەی لەسەر مشک ئەنجامداوە، ئاشکرایکردووە ئەو مشکانەی تاقیکردنەوەیان لەسەر کراوە لەماوەی ١١ بۆ ٣٢ رۆژدا لەناوچوون.
بەڵام تائێستا زۆر لایەنی گرنگی خەو لە توێژینەوەکاندا رووننەکراوەتەوە، بۆ نمونە ناکرێت تەنھا نەبوونی خەو ھۆکارێک ببوبێت ئەو مشکانەی لەناوبردبێت، گریمانەی ئەوە ھەیە ئەو ھۆکارانەی کە بەکارھێنراون بۆ ئەوەی مشکەکە خەوی لێ نەکەوێت، یەکێک بێت لە ھۆکارەکانی مردن، چونکە مشکەکان ھەموو جارێک خەویان لێ بکەویتایە بەکارەبا خەبەریان ئەکردنەوە.
ئەو توێژینەوەیە وەڵامی ئەو پرسیارەی نەداوەتەوە ئایا مرۆڤ چەند رۆژ بەبێ خەو دەتوانێت بژی.
جێی ئاماژەیە لە مێژوودا نمونەی کەسێک ھەیە بەناوی مایکل کورک، دوای ئەوەی توشی نەخۆشییەکی دەگمەن دەبێت، بۆ ماوەی ٦ مانگ خەو لەدەستدەدات و دواتر دەمرێت، بەڵام قورسە ئەوە دیاری بکرێت کە تەنھا نەبوونی خەو ھۆکارێکە بۆ مردن، ھەربۆیە ناکرێت ئەو ٦ مانگەش بەنمونەیەکی پشت پێ بەستراو ھەژماری بکەین.
لە کۆتایی دا تائێستا زانست کاتێکی دیارینەکردووە ئەگەر کەسێک نەخەوێت ئەمرێت، بەڵام لەئێستادا توێژینەوەی گرنگ دەکرێت لەسەر تێگەیشتن و گرنگی خەو.
ھەروەھا توێژینەوەکان دەڵێن کارێکی باش نیە گرنگی بەخەو نەدەین، بەھۆی ئەو دەرئەنجامە خراپانەی کە لێی دەکەوێتەوە.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات