razz
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
لەبارەی لەشکرکێشیی سوپای تورکیا بۆ ناو خاکی عێراق ، وەزیری بەرگری ئەڵمانیا رەخنەی توند ئاراستەی ئەنقەرە دەکات ، ئۆرزۆلا فۆندیرلاین ، وەزیری بەرگری ئەڵمانیا رایگەیاندووە پێویستە تورکیا پابەندی یاساکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بێت و رێز لە سەروەری خاکی عێراق بگرێت ، ھەروەک جەختیشیکردۆتەوە لەوەی کە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی زۆر بە جددی لەوبارەیەوە نارەزایەتیەکانی بە تورکیا رادەگەیەنێت .
جێی باسە تائێستا چەندین جار حکومەتی عێراق داوای کشانەوەی ئەو ھێزەی کردووە کە تورکیا لە نزیک باشیک جێگیرکردوون ، بەڵام حکومەتی ئەنقەرە بە توندی کشانەوەی ھێزەکەی لەناو خاکی عێراق رەتدەکاتەوە .
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
تعليقات
إرسال تعليق