زۆر لە خەڵکی بەھۆی گۆڕانکاری لە وەرزەکاندا توشی خورانی قوڕگ و کۆکە دەبن،کە بێزارکەرە بۆ کەسەکە و دەوروبەری.
ئەمانەش کۆمەڵێک ڕێگای ئاسانن بۆ نەھێشتنی کۆکە:
١-نەعنا: بەشێوەی حەب ،یاخود بەھەر شێوازێکی تر بخورێت بەسودە.
٢-خواردنی دوو کەوچک لە ھەنگوین ڕۆژانە ،بەسودە بۆ نەھێشتنی کۆکە.
٣-خواردنەوەی زەنجەفیلی گەرم،دەبێتە ھۆی نەھێشتنی کۆکە و کەمکردنەوەی ئازاری گەدە.
٤-زەعتەر: یارمەتیدەرە لە نەھێشتنی ھەوکردنی بۆری ھەوا،پێویستە لەگەڵ چا و تۆزێک ھەنگوین تێکەڵ یەکتری بکرێت پاشان بخورێتەوە.
٥-خواردنەوەی دوو لیتر ئاو ڕۆژانە،ڕێگری دەکات لە وشکبوونەوەی قوڕگ،کە زۆر جار ھۆکارە بۆ توشبون بە کۆکە.
٦-گرنگیدان بە خواردنی زەیتی زەیتون،ماسی،سپیناخ،شیلک یارمەتیدەرن لە کەمکردنەوەی کۆکە،گرنگیدان بەو خواردنانەی کە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین “C” وەکو لیمۆ،تەماتە،پرتەقاڵ ھەروەھا گرنگیدان بەو خواردنانەی کە زەنکیان تێدایە وەکو پەنیر،شیلم،فاسۆلیا.
٧-دورکەوتنەوە لەو خواردنەوانەی کە کافاینیان تێدایە،وە لەکاتی خواردنەوەیاندا ٤-٦ کاتژمێر پێش نوستن بخورێنەوە.
٨-غەرەرەکردن بە ئاو و خوێ،دورکەوتنەوە لە کێشانی جگەرە.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
تعليقات
إرسال تعليق