رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا رایگەیاند وڵاتەکەی ھێزی سەربازیی لە شاری دھۆکدا ھەیە و بەنیازیشن ھێزی زیاتر رەوانەی ناوچە سنوورییەکانی نێوان ھەرێم و باکوری کوردستان بکەن.
ئەردۆغان لەمیانی وتەیەکی کە لە “٩٣”مین ساڵیادی راگەیاندنیی کۆماریی لە تورکیا پێشکەشیکرد رایگەیاند، وێڕای ھێزەکانیان لە دھۆک، ھێزە سەربازییەکانیشیان لە شاری سلۆپی جێگیرکردووە و بەنیازیشن ھێزی زیاتر رەوانەی ناوچەکە بکەن.
سەرۆکی تورکیا ئاماژەی بەئەگەری لەشکرکێشیکردن بۆ شاری تەلەعفەری خۆرئاوای موسڵ کرد، ئەگەرھاتوو بەوتەی ئەردۆغان، دانیشتووانی شارەکە رووبەڕووی ھەڕەشەی چەکدارانی حەشدی شەعبی ببنەوە.
ئەم لێدوانەش دوای ئەوەھات کە چەکدارانی حەشدی شەعبی، لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی ھێزە ھاوبەشەکانی عێراق بۆ رزگارکردنی موسڵدا، لەبەرەی خۆرئاوای شارەکەوە ھێرشەکانیان سبۆ سەر مۆڵگەکانی داعش دەستپێکرد.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
تعليقات
إرسال تعليق