ئەردۆغان :لە نزیکەوە چاودێری ھەڵسوکەوتەکانی حەشدی شەعبی دەکەین

helin

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا رایگەیاند ئەگەر حەشدی شەعبی پێشێلکاری لە تەلعەفەر ئەنجام بدات ئەوا وەڵامێکی جیاوازمان بۆیان دەبێت .

ئەردۆغان لە شاری ئەنقەرە بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند وڵاتەکەی لە نزیکەوە چاودێری ھەڵسوکەوتەکانی حەشدی شەعبی دەکات وتیشی ئەگەر حەشدی شەعبی لە تەلعەفەر پێشێلکاری بکات ئەوا وەڵامێکی جیاوازمان دەبێت بۆیان.

لەبەرامبەریشدا سەرکردە سەربازییەکانی حەشدی شەعبی وەڵامی لێدوانەکانی “ئەردۆغانیان” داوەتەوە و ئاماژەیان بۆ ئەوە کردووە ، بۆ رزگارکردنەوەی موسڵ و کۆتایی ھێنان بە داعش و رێگری کردن لە ھاتنی چەکدارانی داعش لە رەققەوە بۆ ناو موسڵ ، ناچنە ژێر فشاری تورکیا و لێدوانەکانی ئەردۆغانیش ” بەھەند وەرناگیرێت.

لێدوانەکەی ئەردۆغان لە کاتێکدایە کە سەرەتای ئەم ھەفتەیە حەشدی شەعبی ئۆپراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی قەزای تەلعەفەری لەبەرەی خۆرئاوای شاری موسڵەوە دەست پێکرد و لە سەرەتای دەستپێکردنی ئەو ئۆپراسیۆنەشەوە دەیان گوندیان کۆنترۆڵکردۆتەوە و لە بەردەوامیشن لە پێشرەوییەکانیان.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات