حکومەتی عێراق: رێنادەین تورکیا بەشداری ئۆپراسیۆنی موسڵ بکات

helin

سەرلەنوێ حکومەتی عێراق مانەوەی ھێزە سەربازییەکەی تورکیا لە نزیک ناحیەی باشیک و بەشداریکردنی لە ئۆپراسیۆنی رزگارکردنی موسڵدا رەتکردەوە.

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەیەکدا کە بە سەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی بەڕێوەچوو، تورکیای لە خراپی دەرئەنجامەکانی ئەو سیاسەتە ئاگادارکردەوە کە بەرامبەر بە عێراق پەیڕەوی دەکات.

لەبەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا باس لە گرنگیی بەردەوامبوونی ئەو ھاوکارییە نێودەوڵەتییانە کرا کە لە چوارچێوەی جەنگی دژی داعشدا پێشکەشی عێراق دەکرێت.

جێی ئاماژەیە پێشتر بینالی یڵدرم سەرۆک وەزیرانی تورکیا رایگەیاندبوو کە تۆپخانەی ھێزەکانیان لە نزیک باشیک مۆڵگەکانی داعشیان تۆپباران کردووە و مەولود چاوش ئۆغڵوی وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەش جەختیشیکردەوە لەوەی چەند فرۆکەیەکی جەنگی ئێف ١٦یان بەمەبەستی بەشداریکردنی لە ئۆپراسیۆنەکەدا ئامادەکردووە.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات