رۆژنامه‌وانى – هه‌ولێر:
پاش ئه‌وه‌ی هێزه ئه‌منیه‌كانی توركیا شه‌وی هه‌ینی له‌سه‌ر شه‌ممه‌ی رێكه‌وتی 4له‌سه‌ر 5ی مارس، هه‌ڵیان كوتایه سه‌ر رۆژنامه‌ی ناسراوی توركی (زه‌مان) و به‌شێوه‌یه‌كی ناشارستیانه هه‌موو رۆژنامه نوسانیان كرده ده‌ره‌وه و ته‌واوی كۆنترۆڵی ئهورۆژنامهیهیان كرد، میدیاكانی فه‌ره‌نسا زۆر گرنگیاندا به‌م روداوه و بووه سه‌ردێری رۆژنامه‌كان، كه‌ناڵی ته‌له‌ڤیزیونی فه‌ره‌نس 24 ،ئهوروداوهی به‌هێند وه‌رگرت و ژماره‌یه‌ك رێپۆرتاژی له‌وباره‌یه‌وه په‌خشكردو له‌میانه‌ی به‌دواداچونی رۆژنامه‌نوسی و هه‌واڵه‌كان، چاوپێكه‌وتنێكی سازدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نوس (مسته‌فا ئێدیب یولماز) كه یه‌كێكه له رۆژنامه نوسانی رۆژنامه‌ی (زه‌مان) و به‌وردی باس له‌چۆنیه‌تی هێرشی پۆلیسی توركی ئه‌كات بۆ سه‌ر شوێنی كاره‌كانیان.
رۆژنامه‌نوس (مسته‌فا) بۆ خۆی له‌ناو باره‌گای زه‌مانا بووه به‌م شێوه‌یه باس له‌و هێرشه ده‌كات :-
شه‌وی هه‌ینی 4 ی مارس ، سه‌عات 12 ی شه‌و لهكتوپڕیهكی چاوه‌ڕوان نه‌كراودا ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌پۆلیس و هێزه ئه‌منیه‌كان خۆیان گه‌یانده ناو باره‌گاكه‌مان و داوایان كرد ده‌ست هه‌ڵگرن له‌كاركردن و ده‌ستیان كرد به پشكنین، ئه‌م ئۆپیراسیونه ماوه‌ی 2 سه‌عاتی خایاند واته سه‌عات 2 ی به‌یانی رۆژی شه‌ممه به زۆر و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ناشرین هه‌موومانیان كرده ده‌ره‌وه‌ی باره‌گاكه، گه‌ر بمتوانیایه زۆر حه‌زم ئه‌كرد بمێنمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بزانم چۆن شوێنه‌كه ئهپشكنن، چونكه له‌وه ئه‌ترسام كه بۆ خۆیان به‌ڵگه‌ی ساخته بهجێبهێڵن بۆ ئه‌وه‌ی له به‌رامبه‌ر دادگا‌و یاسادا تاوانبارمان كه‌ن به تیرۆریست و هاوكاریان و هه‌روه‌ها پشتگیری هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئۆپۆزیسیونن و دژی سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تن، له‌سه‌رو هه‌مویانه‌وه تاوانباركردنمان به‌پشتگیری هێزی چه‌كداری پارتی كرێكارانی كوردستانه‌وه، هه‌روه‌ها تاوانباركردنمان به په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی ( گولین ) كه زۆر له مێژه ئۆردوگان و حزبه‌كه‌ی به تیرۆریست له قه‌ڵه‌می داون .
مسه‌ته‌فا به‌ردوامه له قسه‌كانی ده‌ڵێت:
بۆ سبه‌ی رۆژی شه‌ممه كه گه‌ڕامه‌وه بۆ شوێنی كاره‌كه‌م ، پۆلیس له‌به‌رده‌م رۆژنامه‌كه‌دا كۆنترۆڵی شوناسنامه‌ی ئه‌كردو رێگایان نه‌ئه‌دا هه‌موو كه‌س بچێته ژوره‌وه و پاش پێداچونه‌وه‌ی ناوه‌كان له‌سه‌ر لیستی قهدهغكراوهكان بڕیار ئه‌درا، به‌ڵام توانیم به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت و له‌لایه‌كی تره‌وه بچمه ژوره‌وه، هه‌ر له‌رێگای په‌نجه‌ره‌ی ژورهكهمهوه ،كه به‌رده‌وام زیاد له 2 هه‌زار كه‌س هاتبوون بۆن بۆ پشتگیری رۆژنامه‌ی زه‌مان و رۆژنامه نوسان و ده‌نگی ئازاد بووه مایه‌ی دڵخۆشكهرهم و هاندان بۆ به‌رده‌وامبون، به‌ڵام ئه‌وه‌ی رویدا كارێكی ناخۆش بوو هه‌موو ئه‌و خۆنیشاندهرانه به زه‌بری به‌كارهێنانی گازی چاوئێشهو و به‌فشاری ئاو بهتوندو تیژی بڵاوه‌یان پێكرا، هه‌ندێك له‌هاورێكانم فرمێسك به‌چاویانه‌وه نه ئه‌وه‌ستا، من خۆم سه‌رسام بوم به‌وه‌ی كه خۆنیشانده‌ران تایبه‌ت نه‌بوو به چینێكی تایبه‌ت یان لایه‌نێكی تایبه‌ت به‌ڵكو برێتیبوو له هه‌موو چین و یوێژهكانی توركیا به‌بێ جیاوازی بیروباوه‌ری سیاسی و چینایه‌تی و نه‌ته‌وایه‌تی ، ژنان به چه‌پڵه‌و گۆرانی وتن به‌شداربون له‌گه‌ڵ مناڵه‌كانیان .
له‌وه‌ڵامی پرسیارێكی كه‌ناڵی فه‌ره‌نس 24 دا ، سه‌باره‌ت به به‌وه‌ی كه تاكو ئێستا یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا به راشكاوی توركیایی تاوانبار نه‌كردوه له‌كرده‌وه‌كانی، به تایبه‌تی به‌پێشێلكردنی دیموكراسی وئازادی رۆژنامه‌گه‌ری له توركیا وتی: بیرمان نه‌چێت كه توركیا به‌رده‌وامه له هه‌وڵه‌كانی بۆ چونه ناو یه‌كیه‌تی ئه‌وروپاوه ، ئه‌م جۆره هه‌ڵسوكه‌وتانه كه رۆژنامه‌نوسان و میدیاكانی توركیا به‌ره‌وڕوی ئه‌بنه‌وه هه‌مه ئاهه‌نگ نیه له‌گه‌ڵ ره‌وشی دیموكراسی وئازادی راده‌ربڕین ، له‌ناو هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی یه‌كیه‌تی ئه‌وروپادا و بۆ ئه‌وانی تریش كه كاندیدن بۆ بون به ئه‌ندام هه‌رچه‌نده هه‌موو راپۆرته‌كان له‌سه‌ر ره‌وشی ئازدی و دیموكراسی له‌توركیا سه‌رسوڕهێنه‌ره‌و دودڵی و نیگه‌رانیه سه‌ره‌رای ئه‌مانه‌ش كۆمیسیونی ئه‌وروپی هیچ رهتدانهوهیهكی وای نیه دڵخۆشكهرهبێت، له‌راستیدا وه‌ك ئه‌وه وایه كه بڵێن ( ئێمه هیچ شتێك ناكه‌ین ) ، مسته‌فا به‌رده‌وامه و ئه‌ڵێت :- رۆژی 2 شه‌ممه‌ی رابوردوو واته دوای 3 رۆژ له ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی رۆژنامه‌ی زه‌مان توركیا بانگهشهكرا بۆ كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ی یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا سه‌باره‌ت به‌پرسی كێشه‌ی كۆچبه‌ران، هه‌مومان بینیمان سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی كه رۆژنامه‌كه‌مان داخراوه زۆربه‌ی زۆری رۆژنامه نوسان نامه‌ی لهكارخستنیان پێگه‌یشتوه ولهكار خراون ، به‌رده‌وام سیاسه‌تمه‌دارانی یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا به‌گه‌رمی پێشوازیان له سه‌رۆك وه‌زیران كرد و زه‌رده‌خه‌نه‌یان بۆ كرد ،هه‌وه‌ك بڵێی توركیا وابه‌سته به رێزگرتن له پرۆسه‌ی دیموكراسی هه‌تائێستاش كاندیده بۆ بون به ئه‌ندام .
له‌لایه‌كی تردا ده‌ڵێت، من تێناگه‌م یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا زۆر به‌هێزتره له روی ئابوریه‌وه له‌توركیا به‌ڵام سه‌یره سه‌ره‌رای ئه‌مانه‌ش توركیا مه‌رجه‌كانی خۆی سه‌پاندوه ، ره‌نگه یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا له ئێستادا پێویستی به توركیا بێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگا چاره‌یه‌ك به‌رامبه‌ر به كێشه‌ی شه‌پۆلی هاتنی كۆچبه‌ران بۆیه به ئاشكرا دیاره كه یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا چاو ده‌پۆشێت له زۆر شت ، به‌ڵام هه‌موو شتێك به كۆبونه‌وه‌یه‌ك چاره‌سه‌رناكرێت ، من پێم وایه كه كاتێك بۆیان ئاشكرا ئه‌بێت توركیا به‌ڵێنه‌كان به‌جێناهێنێت و به‌رژه‌وه‌ندی ئابوریان نامێنێت ،ئه‌وكات رێزی لێناگیرێت و وه‌لاوه ئه‌نرێت و به‌ڵكو خیانه‌تیشمان لێئه‌كه‌ن؟
رۆژنامه نوس مسته‌فا یولماز لهكۆتییدا ئه‌ڵێت: ترس بۆته دیارده‌یه‌كی ئاسایی رۆژانه له‌توركیا ئه‌مڕۆ له‌توركیا هه‌موكه‌س ئه‌ترسێت ، به‌ڵام جیاوازی هه‌یه له‌نێوان ترس و رێگه‌نه‌دان به قسه‌كردن زۆر گرنگه هه‌موو دنیا بزانێت ئه‌مڕۆ چی ڕوئه‌دات له توركیا، له‌كاتی ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی رۆژنامه‌ی زه‌مان و له‌كاتی بڵاوه‌پێكردنی خۆنیشانده‌ران كه به شێوه‌یه‌كی زۆر ناشارستانیانهو به زۆر‌و به توندوتیژی پۆلیس و ده‌زگا ئه‌منیه‌كان به رێوهچو ، ته‌نها یه‌ك كه‌ناڵی ته‌له‌ڤیزیونی ناوچه‌یی ئاماده بو بۆ شایه‌تی ، خه‌ڵكیش له‌كه‌ناڵه‌كانی تره‌وه زانیارئ وه‌رئه‌گرن كه هه‌واڵه‌كان له راستیه‌وه دورن و راستی روداوه‌كان پهخشناكرێت كه چی ڕویداوه له‌و چه‌ند رۆژه‌ی رابوردودا ، هه‌ربۆیه زۆربه‌ی هاوه‌ڵه‌كانم به‌ئه‌ركی سه‌رشانی خۆمان ئه‌زانین كه به‌رده‌وام بین له رێگای تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و ئه‌نته‌رنێته‌وه به‌رده‌وامبین له‌ده‌ربڕینی رای خۆمان و خستنه‌رووی راستیه‌كان، چونكه بینه‌رو خوێنه‌واران راستیه‌كانیان لێچهواشهئهكرێت .
ئاماده‌كردنی :حه‌مه عوسمان
له پوكميديا وه‌رگيراوه
ژماره‌ی خوێنراوه :19
تعليقات
إرسال تعليق