ئەمریکا ستایشی پێکھاتەکانی شاری کەرکوک دەکات

chalack

“برێت ماکگۆرک” نێردەی تایبەتی باراک ئۆباما لە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش رایگەیاند، راستە تورکیا بەشێکە لە ھاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی، بەڵام بنکەی سەربازی ئەو وڵاتە لەناحیەی باشیک بەشێک نییە لە ھاوپەیمانان، تەنانەت بوونی ھێزو یەکەکانی ھاوپەیمانان لە خاکی عێراق، لەسەر داوای حکومەتی بەغداد بووە.
نێردەی تایبەتی ئۆباما لە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش وتیشی، ھاوپەیمانان لەگەڵ تەواوی ھێزە عێراقییەکاندا ھەماھەنگی دەکەن، ھەروەھا لەچاو ئەو پلانەی کە دایانڕشتبوو ھێزە عێراقییەکان سەرکەوتنی زۆر زیاتریان بەدەستھێناوەو ئەمریکاش بەردەوام دەبێت لە ناردنی ھاوکارییە مرۆییەکان بۆ ھاووڵاتیانی ئەو وڵاتە.
لە درێژەی وتەکانیدا برێت ماکگۆرک ستایشی تەواوی پێکھاتەکانی شاری کەرکوکی کرد کە زۆر باش روبەڕووی تیرۆر بوونەوە. وتیشی، ھیچ کات عێراق بەتەنھا شەڕ ناکات، بەڵکو لەئێستادا ٦٢ وڵات ھاوکاری لۆجستی و سەربازیی پێشکەش بەبەغداد دەکەن.
لە کۆتایی وتەکانیدا، ماکگۆرک ئاماژەی بەوەکرد، ئەوان ئامادەکاری تەواویان کردووە بۆ بەدەنگەوەچوونی ئاوارەکانی موسڵ، و ھۆشداریشدایە ھاووڵاتیانی موسڵ کە خۆیان بەدوور بگرن لە ھاوکاریکردنی تیرۆریستانی داعش ئاماژەی بەوەشدا، دەیانەوێت خۆیان بەدوور بگرن لە بەئامانجکردنی ھاووڵاتیان لە عێراق.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات