ھێزە ئەمنیەکانی عێراق گەشبینن لەوەی بەرلەکۆتایی ئەم مانگە موسڵ ئازاد بکرێت

helin

لەگەڵ بەردەوام بونی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان لە پارێزگای نەینەوا، ھێزە ئەمنییەکانی عێراقیش رایدەگەیەنن ئەگەر ھەیە، بەر لەکۆتایی ئەم مانگە بچنە ناو شاری موسڵ، دەزگای رووبەڕووبونەوەی تیرۆری عێراقیش ئاشکرایکرد: ھێزەکانیان لە دەروازەکانی ئەو شارە نزیک بوونەتەوە.

لیوا روکن نەجم جبوری فەرماندەی ئۆپراسیۆنی نەینەوا، رایگەیاند: یەکە سەربازییەکانی سوپای عێراق لە چەندین قۆڵەوە پێشڕەوییان بە ئاڕاستەی شاری موسڵدا کردووەو پێشبینیشی کرد بەر لە کۆتایی ئەم مانگە، ھێزە ئەمنییەکان بچنە ناو شاری موسڵەوە.

لەلایەن خۆشییەوە، عەمید یەحیا رەسول وتەبێژی فەرماندەیی ژووری عەمەلیاتی ھاوبەش رایگەیاند: ھێزەکانی رووبەڕووبونەوەی تیرۆر، نزیک بوونەتەوە لە دەروازە سەرەکییەکانی شاری موسڵ و تیرۆریستان لەسەرجەم قۆڵەکانەوە گەمارۆدراون، وتیشی: لەماوەی ١١ رۆژی رابردوودا، ھێزە ئەمنییەکانی عێراق و پێشمەرگە، پێشڕەوی بەرچاویان لەسەرجەم بەرەکانی جەنگەوە کردووە.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات