رۆژنامه‌وانى – هه‌ولێر: سه‌رۆكی پێشووی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا فه‌رمانده ئایزنهاوه‌ر ده‌ڵێت (په‌یامنێری جه‌نگ یه‌كێكه له كۆڵه‌كه سه‌ره‌كیه‌كانی سوپا).
ئامۆژگاری بۆ په‌یامنێره جه‌نگیيه‌كان:-
1- په‌یامنێری جه‌نگ ده‌بێت له‌ڕووی جه‌سته‌ییه‌وه وه له‌ڕووی ته‌ندروستیه‌وه سه‌لامه‌ت و پوخت بێت.
2-زۆرباشه ئه‌گه‌ر زمانه‌كانی كوردی و عه‌ره‌بی و ئینگلیزی بزانێت، وه زۆر شاره‌زای هه‌موو به‌ره‌كانی جه‌نگ بێت و نه‌خشه‌ی هه‌موو ئه‌و جێگایانه‌ی هه‌بێت كه ده‌چێت بۆی.
3- په‌یامنێر كه ده‌چێت بۆ به‌ره‌كانی شه‌ڕ ده‌بێت یه‌كه‌مجار سه‌ردانی فه‌رمانده‌ی یه‌كه سه‌ربازیه‌كه بكات و خۆی بناسێنێت به‌و لایه‌نه وه به‌هه‌مان شێوه كامێرامانه‌كه.
4- له‌ناو ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌دا ده‌بێت زۆر له‌سه‌رخۆو ئارام بێت، هه‌تا ده‌توانێت نه‌چێته ناو ورده‌كاریه‌كانی ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌وه.
5- له‌ناو ئه‌م یه‌كه‌دا ده‌بێت جێگای خۆی و كامێرامانه‌كه ده‌ستنیشان بكات، وه به پێدانی هه‌موو جموجوڵێك له‌ناو یه‌كه‌دا به‌سه‌رپه‌رشتی ئه‌و فه‌رمانده‌یه بێت، چونكه په‌یامنێرو كامێرامانه‌كه له‌ژێر چه‌تری سه‌لامه‌تی ئه‌و یه‌كه‌دایه.
6-په‌یامنێر ده‌بێت كاره‌كانی كامێرامانه‌كه بزانێت، هه‌ردوكیان وه‌كو دوو كوڕ وان به‌یه‌ك سك له‌دایكبوون.
7-ئه‌و ئامێرانه‌ی كه هه‌ر دوو په‌یامنێره‌كه‌و كامێرامانه‌كه به‌كاری ده‌هێنن ده‌بێت دوو سێت بن یه‌ك سێتیان وه‌كو یه‌ده‌گ.
8- ئه‌و ئوتومبێله‌ی كه به‌كارده‌هێنرێت بۆ كاروباری په‌یامنێره‌كه ده‌بێت زۆر تۆكمه بێت، ئه‌گه‌ر په‌یامنێره‌كه شۆفێری بزانێت له‌گه‌ڵ كامێرامانه‌كه زۆر باشتره وه ده‌بێت ده‌ستنیشانی ئه‌وه‌یان كردبێت كه‌وا چۆن سوته‌مه‌نی وه‌رده‌گرن بۆ ئوتومبێله‌كه‌یان له‌نزیك گۆڕه‌پانی جه‌نگه‌كه‌وه.
9- ده‌بێت كامێرامانه‌كه‌و په‌یامنێره‌كه، هه‌روه‌ها شۆفێره‌كه كارتی مۆبایلی زیاده‌یان پێبێت وه‌كو یه‌ده‌گ بۆ خۆیان وه نابێت له 25 هه‌زار دینار كه‌متربێت.
10- په‌یامنێر وه تیمه‌كه‌ی نابێت بچنه ناو جێگای قه‌ڵه‌باڵغ كه شه‌ڕه‌كه ته‌واو ده‌بێت، یاخود بۆ كاتێك ده‌وه‌ستێت پێویسته زۆر دوور بن له بنكه‌ی ئوتومبێل و عه‌مباری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و عه‌مباری سوته‌مه‌نی و دووری سه‌لامه‌ت بۆ مه‌سافه‌ی 500 مه‌تر.
11-جل و به‌رگی په‌یامنێرو كامێرامانه‌كه، هه‌روه‌ها شۆفێره‌كه ده‌بێت له‌جۆری ئه‌و جل و به‌رگانه بێت كه ئه‌و یه‌كه سه‌ربازیه له‌به‌ری ده‌كات، ده‌بێت هه‌موو كڵاوی سه‌ربازی تایبه‌ت ئاسنی و گوله‌به‌ن و پێڵاوی سه‌ربازی تایبه‌تیان له‌به‌ردابێت، ئه‌گه‌ر له‌ناو ئه‌و یه‌كه سه‌ربازیه‌دا زۆر كه‌ناڵی تر هه‌بوو ده‌بێت هه‌موو هاوكاری یه‌كتر بن و كاروباری ئه‌ملاو ئه‌ولا و حزبایه‌تی له‌ده‌ره‌وه‌ی گۆڕه‌پانی جه‌نگه‌كه دابنێن.
12- نابێت په‌یامنێر راسته‌وخۆ وێنه‌كان و هه‌واڵه‌كان په‌خش بكات، یه‌كسه‌ر ده‌بێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ راوێژكاری سه‌ربازی كه له‌ناو كه‌ناڵه‌كه‌یدا هه‌یه.
13- ئاگات له‌خۆت بێت نابێت باری خۆت قورس بكه‌یت به‌تایبه‌تی كه‌وا كه‌ل و په‌لی بێ كه‌ڵك بخه‌یته ناو گیرفانه‌كانت، هه‌وڵ بده كه‌وا زۆرجار قه‌ڵه‌می ره‌شی ره‌ساسیت پێ بێت بۆ نووسینه‌وه‌ی هه‌ندێك زانیاری بۆ ئه‌وه‌ی له‌دوایدا گۆڕانكاری هه‌بوو به‌ئاسانی بیسڕیته‌وه، به‌هه‌مان شێوه ئه‌گه‌ر كه‌وتیته ناو هه‌ڵسوكه‌وتێكی نائاسیی بیدڕێنیت و بزری بكه‌یت.
14- ئه‌م خاڵه زۆر گرنگه له‌كاتی شه‌ڕو په‌لامارداندا نابێت خۆت بشاریته‌وه له‌و فه‌رمانده‌یه كه كاریان له‌گه‌ڵدا بكه‌یت، له دوور‌و نزیكه‌وه چاوت لێیانه نه‌ك هه‌ر خۆت به‌ڵكو هاوكاره‌كه‌ت كه كامێرامانه‌كه‌یه، زۆر خۆت مه‌خه‌ره پێش سه‌ربازه‌كانی ئه‌و یه‌كه سه‌ربازیه ده‌بێت تۆ له‌پشتی هێڵی په‌لاماردانه‌كه‌دا بیت نه‌ك له‌دواوه، ئێستا ئه‌و په‌یامنێرانه‌ی كه كار ده‌كه‌ن له به‌ره‌كانی جه‌نگدا له‌شه‌ڕێكی به‌رگریدان نه‌ك په‌لامارداندا.
15-په‌یامنێری جه‌نگ یاخود په‌یامنێری سه‌ربازی قورسایی خۆی هه‌یه له‌ناو ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی كه كاری لێده‌كات، جێگای رێزه لای هه‌موو لایه‌ك ژمێریاری ئه‌فسه‌رێكی بۆ ده‌كه‌ن به‌پێی یاسای نێوده‌وڵه‌تی پله‌ی ملازمی هه‌یه، به‌ڵام ناتوانێت پله هه‌ڵگرێت به‌سه‌ر جله‌كانیدا، وه نابێت به هیچ جۆرێك چه‌كی پێ بێت ئه‌مه زۆر گرنگه.
لیوای لۆجیستیكی فڕۆكه‌وانی، ئازاد ابراهیم شاڵی
سه‌رچاوه: پوكميديا
ژماره‌ی خوێنراوه :29
تعليقات
إرسال تعليق