helin
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
سەلیم جبوری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند سەرکەوتنەکانی نەینەوا موڵکی کەس نییە بەڵکو موڵکی ھەموو عێراقییەکانە بەھەموو نەتەوە و پێکھاتەکانییەوە لە زاخۆوە تابەێرە.
جبوری راشیگەیاند دوا بژاردە گەرانەوەیە بۆ دەوڵەتی مەدەنی کەدوور بێت لە پەیرەو کردنی سیاسەتی خۆسەپاندن و رێزنەگرتنی دەستور و یاساکان.
لەبارەی چۆنێتی بەرێوەچوونی ئۆپراسیۆنی موسڵیشەوە جبوری رایگەیاند ئۆپراسیۆنەکە بە شێوەکی باش بەرێوەدەچێت وتیشی چەندین کێشەی نێودەوڵەتی ھەیە کە دەبێت پێش ئەوەی بتەقێتەوە چارەسەر بکرێت و دەبێت لێک تێگەیشتن لەبارەی رەوشی پارێزگای موسڵەوە ھەبێت.
جبوری راشیگەیاند ئاوارەکانی موسڵ بە زۆر راگواستراون و داواشی لە لێپرسراوانی عێراق کرد ئاوارەکان بگەرێننەوە بۆ ئەو شوێنانەی کە ئازاد کراون.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
تعليقات
إرسال تعليق