سەرۆک مام جەلال لە نوسینگەی تایبەتی خۆی لە سلێمانی، بەئامادەبوونی “ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد” ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، پێشوازیکرد لە لێپرسراوو ئەنجومەنی مەڵبەندی رێکخستنی شەنگالی “ی.ن.ک”.
لەسەرەتای ئەو دیدارەدا “جەمیل خدر عەبدال” لێپرسراوی مەڵبەندی رێکخستنی شەنگال کورتەیەکی سەبارەت بەکارو چالاکیی و ھەنگاوەکانی گەشە کردنی رێکخستنەکان و ورەی بەرزی پێشمەرگەو جەماوەری ناوچەکەو بەشدارییکردنی ھەڤاڵەکانیان لە جەنگی لەناوبردنی داعش لە چوارچێوەی ھەڵمەتەکانی پێشمەرگە بۆ پاککردنەوەی ناوچەکە خستەروو، ئاماژەشیکرد بۆ ئەو یەکڕیزیی و گیانی پێکەوە کارکردنەی ھەڤاڵانی مەڵبەندی رێکخستنی شەنگال کە بەخەمخۆریی و پەرۆشییەکی یەکێتیانەوە لە خزمەتی جێبەجێکردنی بەرنامەو ئامانجەکاندان بۆ زیاتر خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵک بەتایبەتیی لەم ھەلومەرجە ناسکەدا کە جەماوەری ناوچەکە تیایدا دەگوزەرێنن.
لێپرسراوی مەڵبەندی شەنگال، گرنگی درێژەدان بەرێبازی سەرۆک “مام جەلال”یشی دووپاتکردەوە بۆ دەڤەرەکەیان و وتی: “ھەمیشە پێویستمان بەپشتیوانی و ئاوڕدانەوەی ئێوەو ھەڤاڵانی ترە، متمانەشمان بەھێزە بۆ بەردەوامبونی بایەخدانەکان بەخوشک و برایانی ئێزدی، لەو روانگەیەی کە سەرۆک “مام جەلال” ھەمیشە دووپاتی دەکاتەوە.
لای خۆشیەوە سەرۆک (مام جەلال)، لەگەڵ شادمانی نیشاندا بەبیستنی ھەواڵی دڵخۆشکەری بەرەو کۆتایی ھاتنی مەینەتییەکانی خوشک و برایانی ئێزدی و تەواوی پێکھاتەکانی تری ناوچەکانی ژێردەستی داعش و رزگارکردنی ناوچەکانیان.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
تعليقات
إرسال تعليق