توێژینەوەیەکی سویدی ھۆشداری دەدات لە خواردنەوەی دوو کوپ لە خواردنەوە گازییەکان لە ڕۆژێکدا

razz

خواردنەوە گازییەکان مەترسی توشبوون بە نەخۆشی شەکرە دوو ھێندە دەکات.
توێژینەوەیەکی سویدی ھۆشداری داوە لەوەی خواردنەوەی دوو کوپ لە خواردنەوە گازییەکان لە ڕۆژێکدا مەترسی توشبوون بە نەخۆشی شەکرە لە جۆری دووەم بە دوو ھێندە زیاد دەکات, تەنانەت ئەگەر ئەو خواردنەوانە ڕێژەیەکی کەم شەکریان تێدا بێت یاخود ھەر ھیچ بڕێک شەکر لە خۆ نەگرن.
ئەو توێژینەوەیەش لە سەر نزیکەی سێ ھەزار کەس ئەنجامدراوە کە بەشێکیان نەخۆشی شەکرەیان ھەبووە و بەشێکی دیکەشیان لەو نەخۆشییە بە دوور بوون.
ئەنجامی توێژینەوەکەش سەلماندوویەتی, کە ئەو کەسانەی ڕۆژانە نزیکەی لیترێک لە خواردنەوە گازییەکان دەخۆنەوە ئەگەری توشبوونیان بە نەخۆشی شەکرە لە جۆری دووەم دە ھێندە زیاتر دەبێت.
بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیھانیش, لە سەدا نەوەدی حاڵەتەکانی توشبوون بە نەخۆشی شەکرە لە جیھاندا لە جۆری دووەمن , کە بەھۆی کێشی زیادە و قەڵەوی و کەمی چالاکی وەرزشییەوە مرۆڤ دووچاری دەبێت.
لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتیشدا, ئاستی بەرزی ڕێژەی شەکر لە خوێندا مەترسی نەخۆشی دڵ و کوێربوون و سست بوونی گورچیلەی لێدەکەوێتەوە.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات