عەبادی: ئۆپراسیۆنەکە تا رزگارکردنی ھەموو پارێزگای نەینەوا بەردەوام دەبێت

helin

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیری عێراق ئەو ھەواڵانەی رەت کردەوە کە باس لە راگرتنی ئۆپراسیۆنی موسڵ دەکەن و وتی ئۆپراسیۆنەکە لە ھیچ بەرەیەکەوە رانەگیراوە .

عەبادی لە لێدوانێکیدا بۆ تەلەفزیۆنی رەسمی عێراق رایگەیاند ھیچ لایەنێک ناتوانێت ئاستەنگ بخاتە بەردەم ئۆپراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ و وتیشی ئۆپراسیۆنەکە تا رزگارکردنی ھەموو پارێزگای نەینەوا بەردەوام دەبێت .

عەبادی وتیشی ھێزە ئەمنییەکان لە ھەموو بەرەکانەوە بەردەوامن لە ئۆپراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ و لە ھیچ بەرەیەکیشەوە ئۆپراسیۆنەکە رانەگیراوە.

لێدوانەکەی عەبادی لە کاتێکدایە کە رۆژی ھەینی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی و چەند سەرچاوەیەکی راگەیاندنی جیھانی و عەرەبی رایان گەیاند ئۆپراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ بۆ ماوەی دوو رۆژ راگیراوە .

رۆژی شەممەش لە بەرەی خۆرئاوای شاری موسڵەوە حەشدی شەعبی ئۆپراسیۆنێکی دەست پێکرد کە ئامانج لەو ئۆپراسیۆنە کۆنترۆڵکردنەوەی قەزای تەلعەفەرە.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات