ئەو ھۆکارانەی کە دەبێتە ھۆی توشبوونی مرۆڤ بە خەمۆکی

razz

خەمۆکی ئەو دۆخەیە کە تێیدا مرۆڤ ناتوانێت چالاکیەکانی ڕۆژانەی بەپێی پێویست ئەنجام بدات، ،لەگەڵ کۆمەڵێک نیشانەی دیکەدا کە لەوانەیە دوو ھەفتە بخایەنێت.

لە گرنگترین ھۆکارەکانی توشبوون بە خەمۆکی بریتین لەمانە:

١-نەبوونی ئۆمێگا ٣ پێویست: ڕێگری دەکات لە لەناوچونی خانە دەماریەکانی مێشک،دەبێتە ھۆی ڕێکخستنی باری دەرونی مرۆڤ،لە ڕێگای ڕێکخستنی ئەو مادە کیمیایەی کە لە مێشکدا ھەیە،نموونە “سیروتونین” ،ھەربۆیە ئەگەر ڕێژەی پێویست لە ئۆمێگا٣ نەبێت کەسەکە توشی خەمۆکی دەبێت.

٢-ناڕێکی لە چالاکیەکانی غودەی دەرەقیدا: ھۆڕمۆنی “پیروکسین” غودەی دەرەقی دەریدەدات،بەرپرسە لە زۆر شت،یەکێک لەوانە ڕێکخستنی “سیروتونین” لە مێشکدا،ھەرکاتێک ناڕێکی تێدا بێت کەسەکە توشی خەمۆکی دەبێت.

٣-نەخەوتن بە پێی پێویست: یەکێک لەو بەشانەی جەستە کە کاریگەری لەسەرە بەھۆی نەخەوتنەوە مێشکە،ھەر بۆیە توێژینەوەکان ئاگادارمان دەکەنەوە ئەگەر کەسێک بۆ ماوەی ٧-٨ کاتژمێر نەخەوێت ئەوا توشی خەمۆکی دەبێت.

لەگەڵ ئەمانەشدا کەمی کانزاکان،خراپی خۆراکیش بە دوو ھۆکاری دیکە بۆ توشبوون بە خەمۆکی دادەندرێت.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات