chalack
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
ھێزەکانی سوپای عێراق قەزای روتبەیان بەتەواوی لەدەستی تیرۆریستانی داعش رزگار کرد. لەوبارەیەوە لیوا روکن ئیسماعیل مەحلاوی فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای ئەنبار ئاشکرای کرد، تەواوی قەزاکەیان کۆنتڕۆڵ کردۆتەوە و ئاڵای عێراقیان لەسەر باڵەخانە حکومییەکان ھەڵکردووە. وتیشی کە بەردەوامن لەگەڕان و پشکنین بۆ کێوماڵکردنی پاشماوەکانی تیرۆریستان.
بەپێی لێدوانی ئەو فەرماندە سەربازییە ٤٠ تیرۆریستی داعش کوژراون و دەیانی تریش بریندار بوون، فەرماندەی ھەڵمەتەکانی ئەنبار ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە تەنیا لەچەند ناوچەیەکی کەمدا نەبێت کە گومانیان لەسەرە، ھەڵمەتەکان ئەنجام دەدەن و لەتەواوی قەزاکەدا رێوشوێنەکان توندوتۆڵ کراون.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
تعليقات
إرسال تعليق