دۆزینەوەی بەردێکی دەگمەن کە نرخەکەی دەگاتە ١٧٠ ملیۆن دۆلار

chalack

کرێکارانی کانێک لە میانمار بەردێکی گەورەی جۆری یاشیبیان کە لە بەردە دەگمەن و گرانبەھاکانە دۆزییەوە، کە کێشەکەی نزیکەی ١٧٠ تۆن دەبێت و نرخەکەشی دەگاتە ١٧٠ ملیۆن دۆلار.
بەرزی ئەم بەردە دەگاتە ٤.٣ مەتر، درێژییەکەشی ٥.٨ مەتر، لە ویلایەتی کاشین لە میانمار لەلایەن کرێکارانی کانەکانەوە دۆزراوەتەوە.
راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن ٧٠%ی بەردە دەگمەنەکان لە میانمارەوە دەگات بەوڵاتانی جیھان، نیوەی داھاتی ئەو وڵاتەش لەسەر ھەناردەکردنی بەردە.
تائێستا دیارنیە پێشتر بەردی گەورەی لەو جۆرە دۆزرابێتەوە، بەڵام دەچێتە لیستی دۆزراوە گرنگەکانی بواری جیۆلۆجی.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات