ئه‌ڤین له‌یلا
به‌پێ ماده‌ى 10ى یاساى چاپه‌مه‌نى له‌ساڵى 1993 هیچ سانسۆرێك نییه بۆسه‌ر كارى میدیاى له‌هه‌رێمى كوردستان دا ئه‌مه‌ش وایكردووه ژماره‌یه‌ك له كه‌ناڵه ئاسمانییه كوردییه‌كان له‌كاتى په‌خشكردنى دراما‌و پرۆگرامه‌كانیانداپشت به‌فلته‌رى تایبه‌ت به‌خۆیان ببه‌ستن بۆ گه‌شتن به‌بینه‌ر، له‌و رووانگه‌یه‌شه‌وه زۆرێك له‌و كه‌ناڵانه په‌خشكردنى دراماى دوبلاژكراویان كردۆته پردێكى له‌بار بۆ كۆكردنه‌وه‌ى زۆرترین رێژه‌ى بینه‌ران له‌ده‌ورووبه‌رى ئه‌و كه‌ناڵانه.
سایه (35 ساڵ) مامۆستا له‌شارى سلێمانى ، ده‌لێت ” به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌یرى دراما دۆبلاژكراوه‌كانى كه‌ناڵه كوردییه‌كان ناكه‌م، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى زۆرینه‌ى ئه‌و درامایانه به‌تایبه‌ت دراما توركییه‌كان هه‌ندێك جار ژن وه‌كو كائینێكى ساوێلكه‌و بێ ده‌سه‌ڵات ده‌هێننه پێش چاوى بینه‌ر ، جگه له‌وه‌ش دیوێكى تر‌ى ئه‌و جۆره درامایانه خۆى له‌زاڵبوونى بیرى توندوتیژى كومه‌ڵایه‌تى وخێزانى ده‌بینێته‌وه.. به‌راستى نازانم ئه‌و كه‌ناڵانه به‌چ پێوه‌رو بنه‌مایه‌ك ئه‌و درامایانه په‌خش ده‌كه‌ن له‌كاتێكدا خودى ئه‌و درامایانه ده‌شێت ببنه سه‌رچاوه‌ى زۆرێك له‌كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ؟”.
ئه‌گه‌رچى له‌ئێستادا ژماره‌یه‌ك له‌كه‌ناڵه كوردییه‌كان توانیویانه له‌رێگاى په‌خشكردن ئه‌و جۆره دراما هاورده‌كراوانه‌ى وڵاتانى تره‌وه سه‌ره‌نجى ژماره‌یه‌كى زۆر له‌بینه‌ر بۆ كه‌ناڵه‌كانیان رابكێشن ،به‌ڵام هه‌ر خودى ئه‌و بینه‌رانه خۆیان ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن ئه‌و درامایانه نه‌یانتوانیوه سوود به‌كۆمه‌ڵگا بگه‌ینن.. ته‌نانه‌ت هه‌ندى جاریش بوونى ئه‌و درامایانه بووته هۆكارێك بۆ دروستبوونى كێشه‌خێزانییه‌كان “به‌لێ سه‌یرى دراما دۆبلاژكراوه‌كان ده‌كه‌م،به‌ڵام رووداوه‌كانى نێو ئه‌و درامایانه له‌گه‌ڵ به‌ها كۆمه‌لایه‌تییه‌كانى كۆمه‌ڵگا وخێزانى كوردى یه‌كناگرنه‌وه، هه‌ندى جاریش هۆكارێك بوونه بۆ دروستبوونى كێشه‌ى خێزانى” به‌مشێوه‌یه په‌رى ئه‌مین (17 ساڵ) خوێندكار له‌یه‌كێك له‌ئاماده‌ییه‌كانى شارى سلێمانى، تێروانێنى خۆى بۆ رووداوه‌كانى نێو دراما دۆبلاژكراوه‌كان ده‌خاته‌روو وهاوكات پێشى وایه ئه‌و درامایانه نه‌یانتوانیوه به‌دیوێكى باش وپۆزه‌تیڤ كار له‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌ى تاكى كوردى بكه‌ن.. وه‌كو خۆشى ئاماژه‌ى پێده‌كات ” پێم وانییه ئه‌و درامایانه سوودیان به‌بینه‌ر گه‌یاندبێت .. ئێستا گه‌نجان به‌تایبه‌ت ده‌یانه‌وێت هاوشێوه‌ى رووداوه‌كانى نێو ئه‌و درامایانه موماره‌سه‌ى بابه‌ته سۆزدارییه‌كان بكه‌ن جگه له‌وه‌ش ئه‌و زنجیره درامایانه زۆرجار تیشك ده‌خه‌نه‌سه‌ر بابه‌ته كۆمه‌لایه‌تییه هه‌ستیاره‌كان به‌دیوه نه‌رینیێه‌كه‌ى وه‌كو خیانه‌تى هاوسه‌رى وخێزانى به‌نموونه، هه‌روه‌ها كۆمه‌لێك لایه‌نى كه‌ش كه به‌بۆچوونى من ئه‌وانه‌ش هۆكارێكى ترن بۆ زیادبوونى كێشه‌خێزانییه‌كان له‌ئێستادا كه‌خۆى له‌كاڵبوونه‌وه‌ى به‌هاو په‌یوه‌ندییه خێزانییه‌كان وچوونه ژێركاریگه‌رییه‌كانى ئه‌و درامایه‌نه‌دا ده‌بینێته‌وه”.
نه‌بوونى سانسۆر له‌سه‌ر كارى میدیاى له‌هه‌رێمى كوردستاندا یه‌كێكه له‌و گرفتانه‌ى وایكردووه هه‌ندێك له‌كه‌ناڵه‌كان به‌بێ ره‌چاوكردنێكى به‌رچاوى به‌هاو پێوه‌ره كۆمه‌لایه‌تییه‌كان و هه‌روه‌ها كاریگه‌رییه‌كانى بۆسه‌ر لایه‌نى فیكرى تاك وخێزان به‌گشتى جۆره‌ها دراماى دۆبلاژكراوه تێهه‌لكێشى به‌رنامه‌و پرۆگرامه‌كانى خۆیان بكه‌ن به‌بێ بوونى هیچ جۆه چاودیرى وسانسۆرێكى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌و رووه‌وه .. خالید دۆسكى وه‌زیرى رۆشنبیرى له‌حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بۆ ماڵپه‌رى “چاوى خه‌ڵك “، ده‌لێت ” هیچ به‌دواداچوونیكمان نییه له‌و رووه‌وه، چونكه به‌پێ یاساى چاپه‌مه‌نى ژماره 10ى ساڵى 1993 سانسۆر له‌هه‌رێمى كوردستان نییه هه‌رچه‌نده ئه‌و یاسایه‌ش تاراده‌یه‌ك رێگر بووه بۆ كاره‌كانى ئێمه، به‌ڵام ئێمه هه‌ر ده‌سته‌وه‌ستان وه‌ستاوین”، هه‌روه‌ها ده‌شلێت ” له‌راستیدا نه‌بوونى سانسۆر له‌سه‌ر كارى میدیایى له‌هه‌ندێك رووه رێگرییه‌كى گه‌روه‌بووه بۆكاره‌كانمان وهه‌مواركردنه‌وه‌ى ئه‌و یاساییه‌ش ده‌كرێت هه‌ر له‌رێگاى په‌رله‌مانه‌وه بێـت ئه‌گه‌رچى رووبه‌رووى كۆمه‌لێك بابه‌ت وگفتوگۆى ترمان ده‌كاته‌وه له‌وه‌ى كه ره‌نگه ئه‌وه به‌رته‌سكردنه‌وه‌ى ئازادى بێت ، به‌ڵام ئێمه له‌هه‌موو حاڵه‌تیكدا كار ده‌كه‌ین بۆ رێگرتن له‌و سه‌رپێچییانه له‌رێگاى هه‌ریه‌ك له‌سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نووسان ودادوه‌رى گشتى وهه‌روه‌ها دادگاكان وله‌كۆتایشدا مۆنتێرنى تایبه‌ت به‌وه‌زاره‌ته‌وه ئیجرائاتى ته‌واو به‌رامبه‌ر به‌هه‌ر كه‌ناڵێك ده‌كه‌ین كه له‌رێگاى دراما وپرۆگرامه‌كانیه‌وه ئاشته‌وایى خێزانى وكۆمه‌ڵایه‌تى بخاته ژێر مه‌ترسییه “.
بینه‌رانى دراما دۆبلاژكراوه‌كان ته‌نها بریتى نین له‌چینێك یاخوود ره‌گه‌زو ته‌مه‌نه‌ێكى دیاریكراو..ئێستا جگه له‌گه‌نجان ژنانیش به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو سه‌یرى ئه‌و درامایه ده‌كه‌ن و بۆچوونى جیاواز له‌باره‌ى رووداوه‌كانى نێو ئه‌ود درامایانه ده‌خه‌نه‌روو وه‌كو ره‌حمه (70ساڵ ) یه‌كێك له‌و ژنه به‌ساڵاچووانه‌ى، به‌شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام سه‌یرى دراما دۆبلاژكراوه‌كان ده‌كات ده‌لێت ” له‌كاتژمێر 7ى سه‌رله‌ئێواره‌وه بۆ 10ى شه‌و سه‌یرى چه‌ند درامایه‌كى دۆبلاژكراو ده‌كه‌م.. ته‌نانه‌ت له‌كاتى ته‌واوبوونیشیان رۆژى دواتر سه‌یرى ئه‌ڵقه دووباره‌كراوه‌كان ده‌كه‌مه‌وه.. من پێم وایه ئه‌و رووداوانه‌ى له‌و درامایانه‌دا هه‌ن له‌واقیعى كۆمه‌ڵگاى خۆشمان بوونیان هه‌یه”، پوره ره‌حمه باس له‌وه‌ش ده‌كات “به‌هۆى ئه‌وه‌ى زۆرینه‌ى كات له‌ماڵه‌وه‌دایه ئیدى بینینى ئه‌و درامایانه به‌هه‌لێكى باش ده‌زانێت بۆتیپه‌رداندى كاته‌كانى” .
توێژه‌رانى كۆمه‌ڵایه‌تى پێیان وایه زنجیره دراما دۆبلاژكراوه‌كان كاریگه‌رى زۆریان له‌سه‌ر كه‌سایه‌تى وجۆرى بێركردنه‌وه‌ى بینه‌ران دروست كردووه به‌شێوه‌یه‌ك كه زۆرێك له‌و دیمه‌ن ورووداوانه چۆنه‌ته قۆناغى لاسایكردنه‌وه‌وه،به‌ڵام له‌رووانگه نه‌گه‌تیڤه‌كه‌یه‌وه.. له‌و باره‌یه‌شه‌وه له‌تیف حوسین رۆژنامه‌نووس وتوێژه‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى ،ده‌لێت” له‌هه‌رێمى كوردستاندا له‌گه‌ڵ زیادبوونى ژماره‌ى كه‌ناڵه‌كان زیادبوون وجۆراوجۆر بوونى دراما بیانییه‌كانیش به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو هه‌ستیان پێده‌كرێـت كه‌هه‌ر كه‌ناڵ وبه‌جۆرێك دراما ده‌یه‌وێت بینه‌رى زۆرتر به‌لاى خۆیدا رابكێشێت تاوه‌كو زۆر جار ده‌گاته ئه‌وئاسته‌ى كه‌شه‌رو گره‌و بكرێت له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌و درامایانه “، هه‌روه‌ها ده‌شلێت ” به‌داخه‌وه بڵاوكردنه‌وه‌و په‌خشكردنى ئه‌و درامایانه به‌بێ ره‌چاوكردنى لایه‌نى كوالێتى له‌رووى كومه‌ڵایه‌تى وكه‌لتوورى وپاراستنى به‌هاكانى كۆمه‌ڵگاوه ده‌بێت ،چونكه بیرمان نه‌چێت ئه‌و درامایانه به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان كاریگه‌رى خراپ ونه‌گه‌تیڤ له‌سه‌ر كردار‌و كاردانه‌وه‌ى بینه‌ره‌كان داده‌نێن به‌گشتى ومنداڵان به‌تایبه‌تى له‌رووى خوگرتن به‌و حیوار‌و وته‌ى نه‌شیاو هه‌روه‌ها ره‌فتارى توندوتیژیانه‌ى له‌نێو رووداوه‌كانى ئه‌و درامایانه تاوه‌كو ده‌گاته لاسایكردنه‌وه به‌خۆكوشتن وهه‌ڵسوكه‌وته توندوتیژه‌كان”.
بۆ به‌دواداچوونى زیاتریش بۆ بابه‌ته‌كه‌و وهه‌روه‌ها تیشك خستنه‌سه‌ر پێوه‌ره‌كانى په‌خشكردنى دراما دوبلاژكراوه‌كان له‌رێگاى كه‌ناڵه كوردییه‌كانه‌وه مالپَه‌رى “چاوى خه‌ڵك” په‌یوه‌ندى كرد به‌به‌رپرسى یه‌كێك له‌و كه‌ناڵانه‌ى ئه‌و درامایانه په‌خش ده‌كات،به‌ڵام ئه‌و به‌رپرسه سه‌ربارى وه‌لامدانه‌وه ئاماده‌نه‌بوو وه‌لامه‌كانى بلاوبكرێنه‌وه .
تعليقات
إرسال تعليق