چاوەڕی دەکرێت لە ئایندەیەکی نزیکدا پرۆسەی خوێندن لە سلێمانی و ھەڵەبجە دەست پێ بکاتەوە

razz

دوای زیاتر لە مانگێک لە بایکۆتی خوێندن لە پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە مامۆستایان بەنیازن لەرێگەی جێبەجێ کردنی پرۆژەیەکەوە پرۆسەی خوێندن لە ھەردوو پارێزگاکە دەستپێبکەنەوە, سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ناوەڕۆکی پرۆژەکە بۆ کوردسات نیوز ئاشکرا دەکات و رایدەگەیەنێت رەزامەندی لەسەر پرۆژەکە دەربڕاوە و چاوەڕێ دەکرێت زۆر نەبات پرۆسەی خوێندن لە سلێمانی و ھەڵەبجە دەست پێ بکاتەوە.
دڵشاد مەجید سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بە کوردساتی راگەیاند لەرێگەی پڕۆژەیەکەوە ھەوڵێکی گرنگ لە ئارادایە بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن لە پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە, ئاماژەبۆ ئەوەشدەکات بێ ئومێد بوون لە بەڵێنەکانی حکومەت لەبەرئەوە ئەمجارە پەنایان بۆ لایەنە سیاسیەکان بردووە و پڕۆژەیەکیان خراوەتە بەردەست ھەرچوار لایەنی سیاسی “یەکێتی و گۆڕان و یەکگرتوو کۆمەڵی ئیسلامی” بۆ ئەوەی لە رێگەی ھاوکاری مادی و مەعنەوەی پاڵپشتی مامۆستایان بکرێت , دواتر پرۆژەکە فراوان بکرێت و بە ھاوکاری سەرمایەدارانی کوردستان ھەنگاو بۆ باشکردنی ژیان و گوزەرانی مامۆستایان بدرێت , ئەویش لە بەرامبەر دابینکردنی بڕێک پارە لە پاڵ ئەو موچەیەی کە حکومەت دابینی دەکات بۆ ئەوەی پرۆسەی خوێندن دەست پێ بکاتەوە , سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان راشیدەگەیەنێت رەزامەندی لەسەر پرۆژەکە دەربڕاوە و چاوەڕی دەکرێت لە ئایندەیەکی نزیکدا پرۆسەی خوێندن لە سلێمانی و ھەڵەبجە دەست پێ بکاتەوە .



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات