لەدوای ھۆشدارییەکانی روسیا و سوریا فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لەئاسمانی سوریا کشاونەتەوە

harem

ئاژانسی ھەواڵی”سپۆتنیک”ی روسی ئاشکرایکرد، دوای ھۆشدارییەکانی روسیا و سوریا، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لەئاسمانی سوریا پاشەکشەیانکردووە و گەڕاونەتەوە سنوری ئاسمانی تورکیا.

کشانەوەی فڕۆکە جەنییەکانی تورکیا لەئاسمانی سوریا دوای ئەوە دێت کە پێشتر فەرماندەیی گشتی سوپای ھێزە چەکدارەکانی سوریا رایگەیاند، لەئەگەری دووبارە بوونەوەی بەزاندنی سنوری ئاسمانی سوریا لەلایەن فرۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە، ئەوا ئەو فرۆکانە دەخەینە خوارەوە.ھەرەشەی فەرماندەیی گشتی سوپای ھێزە چەکدارەکانی سوریا لەکاتێکدایە، ھەفتەی رابردوو کەفڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ھێرشیانکردە سەر خۆرئاوای کوردستان و بەو ھۆیەشەوە بەدەیان ھاووڵاتی کوژراون و برینداربوون.

تورکیا بە بیانووی رووبەرووبوونەوەی تیرۆر،لەشکرکێشی بۆسەر خاکی سوریا ئەنجامداوە، ئەکارەش تورکیای رووبەرووی رەخنەی توندی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی کردۆتەوە، لەکاتی ئۆپراسیۆنەکانیشدا دەرکەوتووە سوپای تورکیا ئامانجی ھێرشکردنە سەر شەرڤانانە نەک رووبەرووبوونەوەی تیرۆر.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات