ساڵح موسلیم: تورکیا ئۆپراسیۆنی رەققە بۆ داگیرکردنی کۆبانێ یاخود گرێ سپی دەقۆزێتەوە

chalack

ساڵح موسلیم ھاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتی “پەیەدە” رایگەیاند مەترسیان ھەیە لەوەی تورکیا بەشداریکردنی شەڕڤانان لە ئۆپراسیۆنی رزگارکردنی رەققە بقۆزێتەوە بۆ داگیرکردنی کانتۆنی کۆبانێ و شاری گرێ سپی خۆرئاوای کوردستان.
موسلیم وێڕای جەختکردنەوە لەسەر گرنگیی رزگاکردنی رەققە، بەڵام نەیشاردەوە کە نیگەرانن لەوەی لەکاتی بەشداریکردنیان لە ئۆپراسیۆنەکەدا، تورکیا لە پشتەوە خەنجەریان لێبدات و ھەوڵی داگیرکردنی کۆبانێ یان گرێ سپی بدات.
داواشی لە ئەمریکای سەرۆکی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی کرد گرنتیان بداتێ کە لەکاتی دەستپێکردنی ھێرشی رەققەدا، تورکیا پەلاماری خۆرئاوای کوردستان نەدات.
ھاوسەرۆکی پەیەدە ئەوەشیخستەڕوو کە تورکیا دەستیکردووە بە گۆڕینی دیمۆگرافیای ئەو ناوچە کوردستانیانەی کە سوپای ئازادی سوریا دەستی بەسەردا گرتوون و وتیشی، تائێستا ھەزاران کوردیان لە گوندە سنوورییەکان دەرکردووە.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات