chalack
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
ئەمیرو گەورە تیرۆریستەکانی داعش لە مزگەوتەکانی موسڵ نابینرێن. سەرچاوەیەک لەناو شاری موسڵەوە ئاماژەی بەوە کردووە دوای دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی رزگارکردنەوەی موسڵ ژمارەیەکی کەم لە مزگەوتەکانی موسڵ نوێژی ھەیینیان تێدا دەکرێت و بۆ دووەمین ھەفتەش تێبینیی ئەوە کراوە کە سەرکردەکانی داعش نایەنە مزگەوتەکان، ئەمەش لەکاتێکدایە کە ئەو سەرکردانەی داعش پێشنوێژییان دەکرد و ھەندێک جار وتاری ھەینیشیان دەخوێندەوە.
زۆرێک لەو وتارخوێنانەی مزگەوتەکانیش کە لەلایەن داعشەوە دانرابوون لە ماوەی ئەو دوو ھەفتەیەی رابردودا دیار نەماون و ئەگەری ئەوە ھەیە لە موسڵ ھەڵاتبن.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
تعليقات
إرسال تعليق