چەند ڕێگایەکی گرنگ بۆ دواخستنی زوو سپی بوونی قژ

razz

 کۆمەڵێک ئامۆژگاری بۆ ڕێگریکردنی قژ لە ھەڵوەرین و زوو سپی بوون:

١-خواردنی ئەو خۆراکانەی کە دەوڵەمەندن بە ڤیتامینەکان، نموونە: ماسی،ھێلکە،مریشک،گۆشت،بەرھەمە سپیایەکان.

٢-شێدارکردنی قژ بە زەیتی ھێلکە لە ھەفتەیەکدا دوو جار،پێویستە شەوان زەیتەکەی لێبدرێت و لە بەیانیاندا بشۆردرێت،دەبێتە ھۆی بەھێزبوونی قژ و ڕێگری لە زو سپی بوونی دەگرێت.

٣-وازھێنان لە کێشانی جگەرە،کێشانی جگەرە ھۆکارێکە بۆ وەرن و بێھێزبوونی قژ،زەردبوونی ددانەکان،نەخۆشیەکانی پوک.

٤-دورکەوتنەوە لە بۆیەکردنی قژ بە بەردەوامی،ھەروەھا بۆ ڕێگریکردن لە بێھێزبوونی قژ پێویستە  ئەو شانانە بەکاربھێندرێت کە نێوانیان زۆرە،بۆ ئەوەی ئازار بە قژ نەگەیەنێت لە کاتی داھێناندا.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات