گرنگترین سودەکانی بەھێ بزانە

razz

بەھێ یەکێکە لەو میوانەی کە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین A ،B، G ،شەکر،ئاو پڕۆتین،ڕیشاڵەکان،کالیسیۆم،پۆتاسیۆم،کە ھەموویان گرنگن بۆ تەندروستی مرۆڤ،لە گرنگترین سودەکانیشی بریتین لەمانە:

١-دەبێتە ھۆی دابەزاندنی کێشی لەش،ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو مادە ڕیشاڵیانەی کەلێی پێکھاتووە.

٢-ئەگەرەکانی توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە کەمدەکاتەوە.

٣-بۆ ئەو کەسانە بەسودە کە برینی گەدەیان ھەیە،بە چارەسەرێکی گونجاو دادەندرێت بۆی.

٤-یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی ڕێژەی کۆلستڕۆڵ لە خوێندا.

٥-دەتواندرێت لە چارەسەرکردنی کەم خوێنیدا سودی لێوەربگیرێت،ھەروەھا بە چارەسەرێکی گونجاو بۆ نەخۆشیەکانی ڕەبۆ،حەساسیەت دادەندرێت.

٦-یارمەتی بەھێزبوونی بیر و ھۆش دەدات.

٧-بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشیەکانی جگەر،سەرئێشە بەسودە و یارمەتی بەھێزبوونی چاو دەدات.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات