پەرلەمانی ئەوروپا خەڵاتی “ساخارۆڤ”ی بەخشیە دوو کچی کورد

razz

پەرلەمانی ئەوروپا خەڵاتی “ساخارۆڤ”، بۆ ئازادی رادەربڕینی بەخشیە دوو کچە کوردی ئێزدی کە پێشتر لەدەست تیرۆریستانی داعش رزگاریان ببوو.
مارتن شوڵتەر سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا رایگەیاند بڕیاریاندا کە خەڵاتی ساخارۆڤ ببەخشنە ھەریەک لە نادیە موراد و لەمیا حەجی بەشار، بۆئەوەی بیسەلمێنین خەباتەکەیان بێھودە نەبووە و ئامادەشین ھاوکارییان بکەین لەو ھەوڵانەی بۆ بەرەنگاربوونەوەی دڕندایەتیی داعش دەیدەن.
لە ساڵی ١٩٨٩وە پەرلەمانی ئەوروپا ساڵانە خەڵاتی “ساخارۆڤ” دەبەخشێتە ئەو کەسانەی کە خۆیان بۆ بەرگریکردن لە مافەکانی مرۆڤ و ئازادی رادەبڕین تەرخان دەکەن و ساڵی ١٩٩٠ش بۆیەکەمجار خەڵاتەکە بەخشرایە نێلسۆن ماندێلا، کە لەبەرھەڵستکارێکی رەگەزپەرستییەوە بووە سەرۆکی باشووری ئەفریقا.
ساڵی ١٩٩٥یش لەیلا زانای ژنە سیاسەتمەداری باکوری کوردستان خەڵاتەکەی پێبەخشرا.بڕیارە رۆژی ١٤ی کانوونی یەکەمی داھاتووش رێورەسمی خەڵاتکردنی نادیە موردا و لەمیا حەجی بەشار لە بارەگای پەرلەمانی ئەوروپا لە ستراسبۆرگ بەڕێوەبچێت.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات