رۆژنامه‌وانى – هه‌ولێر:
چه‌مكی “دادگاكانی پشكنین” چه‌مكێكی به‌رهه‌مهێنراوی كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌وروپی سه‌رده‌می سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست و ده‌سه‌ڵاتی كڵێسایه، له‌دوای قۆناغی شۆڕشی فه‌ره‌نسی و سه‌رده‌می ڕۆشنگه‌ری له‌ئه‌وروپا، ئه‌م چه‌مكه ون نه‌بووه‌و تائێستایش مایه‌ی خوێندنه‌وه‌ی قوڵی نووسه‌ر، فه‌یله‌سوف و ڕۆژنامه‌نووسانی ئه‌وروپایه.
له‌سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدا، له‌وڵاتانی ئه‌وروپیدا، “دادگاكانی پشكنین” وه‌ك دروستكراوێكی به‌هێزی ده‌سه‌ڵات، ڕۆڵی هه‌بووه بۆ به‌مه‌سیحییه‌تكردنی هه‌موو ئه‌و ڕۆژنامه‌نووس و فه‌یله‌سووف و زانایانه‌ی كه دژی ده‌سه‌ڵاتی مه‌سیحی ڕه‌خنه‌یان ده‌گرت و خۆیان به‌هیچ به‌شێك له‌هه‌ردوو باڵه دیاره‌كه‌ی مه‌سیحییه‌ت “كاپۆلیك و پرۆتستانت” نه‌ده‌زانی و داوای چاكسازی و ڕیفۆرمی ئاینییان ده‌كرد بۆ تێپه‌ڕاندنی جه‌ورو سته‌می مه‌سیحییه‌ت.
له‌به‌رامبه‌ردا هه‌ر فه‌یله‌سوف و ڕۆژنامه‌نووس و ڕۆشنبیرێك نه‌چووبایه‌ته‌ژێر باری ده‌سه‌ڵاتی مه‌سیحییه‌ت و پیاوانی مه‌سیحی و دادگاكانی پشكنین، یان ده‌كوژرا یاخود زیندانی هه‌تا هه‌تایی ده‌كراو هه‌موو جۆره ئازارێك ده‌درا.
ئه‌م مۆدێله له”دادگاكانی پشكنین” هه‌نووكه له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كوردستاندا له‌فۆرمی حیزبی كوردیدا ده‌بینرێت و هه‌مان سیاسه‌تی دادگاكانی پشكنینی ئه‌وروپاو مه‌سیحییه‌تیان هه‌یه. له‌م دادگا پشكنینانه‌ی كوردستاندا، سه‌ره‌تا له‌ڕێگه‌ی به‌خشینه‌وه‌ی پاره‌و پۆستی باڵاوه داوا له‌ڕۆژنامه‌نووسان ده‌كرێت كه په‌یوه‌ندیان پێوه‌بكه‌ن و له‌ڕیزه‌كانی ئه‌واندا درێژه به‌كاره‌كانیان بده‌ن. ئه‌گه‌ر داواكاری ئه‌م دادگایانه هه‌رزوو له‌لایه‌ن ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسانه‌وه ڕه‌دكرایه‌وه، ئه‌وا ئه‌م مۆدێله‌یش له‌دادگای كوردی به‌هه‌مان شێوه‌ی دادگاكانی ئه‌وروپا په‌ناده‌به‌نه‌به‌ر تیرۆر‌و چاوسووركردنه‌وه‌و شكاندنی كه‌رامه‌تی ڕۆژنامه‌نووسان و ته‌نانه‌ت زۆرجار هاوڵاتیانیش ده‌كه‌ونه‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌م دادگایانه‌و به‌ناشیرینترین شێوه بێ‌ڕێزیان پێده‌كرێت.
له‌پانتایی كاری میدیایی كوردیدا، وه‌ك “ڕوناكی نێو تاریكی” هه‌موو ئه‌و میدیاكارو ڕۆژنامه‌نووسانه ده‌بینین كه له‌لایه‌ن دادگاكانی پشكنینی كوردستانه‌وه له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی قورسدان و هه‌میشه له‌لایه‌ن ئه‌و دادگایانه‌وه سیحر‌و فێڵی گه‌وره‌یان به‌رامبه‌ر ده‌كرێت تاكو ده‌نگی دلێرو بوێرانه‌یان ده‌سته‌مۆ بكه‌ن و بیوه‌ستێنن. هه‌ر ڕۆژنامه‌نووسێكیش به‌فیلته‌ری ئه‌م دادگایانه‌دا تێپه‌ڕیبێت و خۆیی ڕاده‌ستیان نه‌كردبێت، بێگومان به‌ئێستایشه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌و دادگایانه‌یان له‌سه‌ره‌و هه‌ر ڕۆژه‌ی به‌هۆكارو پاڵنه‌ری جیاوازجیاواز ڕوبه‌ڕووی مه‌رگ ده‌بنه‌وه‌و به‌رده‌وام له‌مسی مانایه‌ك له‌ماناكانی مردن ده‌كه‌ن. ئه‌مه له‌كاتێكدایه گه‌لێك ڕۆژنامه‌نووسیش له‌م دادگایانه‌دا ڕاگیراو هه‌رزوو هه‌موو به‌ڵێنێكی به‌ئه‌و دادگایانه‌داو بووه تاكێك له‌ئه‌و دامه‌زراوه‌یه.
به‌رجه‌سته‌بوونی ماناكانی “دادگاكانی پشكنین” له‌دامه‌زراوه‌ی حزبیدا له‌باشووری كوردستان، له‌و خاڵه‌دایه كه ئه‌م دوو دامه‌زراوه‌یه كار له‌سه‌ر یه‌كجۆرو مۆدێلی ترس و تۆقاندنی ڕۆژنامه‌نووسان ده‌كه‌ن تاكو ئه‌وكاته‌ی ته‌سلیم به‌م دادگایانه ده‌بن. له‌ڕوانگه‌ی ئه‌م دادگایانه‌وه؛ مانه‌وه‌ی هه‌ر ڕۆژنامه‌نووسێك له‌ده‌ره‌وه‌ی دادگاكانی پشكنین هه‌میشه ڕۆژنامه‌نووسێكی بڕواپێنه‌كراو و بێئه‌رزشه. چونكه به‌بڕوای ئه‌وان ئه‌وه دادگاكانی پشكنینن “حیزبه‌كانن” ده‌توانن ڕۆڵ و گه‌وره‌یی میدیاكاران و ڕۆژنامه‌نووسان دیاری بكه‌ن و به‌هایان پێببه‌خشن. بۆیه هه‌ر میدیاكارێكیش به‌م دادگایانه‌دا نه‌ڕوات، شایانی لێخۆشنه‌بوونه‌و سه‌رپێچی دادگاكانی! كردووه. له‌م كاته‌یشدا پێویسته سزای خۆیان وه‌ربگرنه‌وه.
ئازاد ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
له پوكميدياوه وه‌رگيراوه
ژماره‌ی خوێنراوه :16
تعليقات
إرسال تعليق