helin
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
ئاسایشی سلێمانی رەتیدەکاتەوە مۆڵەت بەھیچ گروپ و رێکخراوێک درابێت بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان.
لەرونکردنەوەیەکدا کە وێنەیەکی بۆ “کوردسات نیوز” نێردراوە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە “لەم رەوشەی ئێستادا کە وڵاتەکەمانی پێدا تێپەڕدەبێت، پێشمەرگە قارەمانەکان لەبەرەی جەنگ و بەرگریدان لەخاک و نیشتمان و کەرامەتی میللەتەکەمان ،ڕۆژانە خوێن لەجەستەی پێشمەرگە ئەچۆڕێت و “داعش” بۆ پارسەنگی شکستەکانی لەکەرکوک و لێرەو لەوێ ھێرش دەکەن و پیلانیان ھەیە.
لەو رونکردنەوەیەدا ، ئاسایشی سلێمانی جەختیکردۆتەوە لەوەی مۆڵەت نەدراوە لەم ھەل و مەرجەی ئێستادا خۆپیشاندان بکرێت ، چونکە ئەو ڕێکخراوو گروپ و دەستانە زۆربەیان رەسمی نین و مۆڵەتی خۆپیشاندانیان نییە”.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
تعليقات
إرسال تعليق