قوباد تاڵەبانی: گلەیی و ناڕەزاییەکانی مامۆستایان و مووچەخۆران لە جێی خۆیانن

harem

جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم دووپاتیکردەوە ئەم ڕەوشە نالەبارەی ئێستا تێدەپەڕێنین و دەشبێت سیستەمی حکومڕانی رێکبخەینەوە.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لەکۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و فراکسیۆنی یەکێتی لەئەنجومەنەکە باس لە ڕەوشی پاڕێزگای سلێمانی کرا لە ڕووی خزمەتگوزاری و چۆنیەتی تێپەڕاندنی قەیرانەکان وجارەسەرکردنیان بەتایبەت مەسەلەی مووچەی مامۆستایان و مووچەخۆران بەشێوەیەکی گشتی.
لەو کۆبوونەوەیەدا جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم رایگەیاند: گومانی تێدا نییە کە ئەم ڕەوشەی ئێستا نالەبارە و تەندروست نییە، بەڵام بەدڵنییایەوە تێیدەپەڕێنین و گەشبینیشین پشتبەستن بە پلانەکانمان و ئیرادەی حکومەت و میللەتەکەمان دەرباز دەبین لەم قۆناغەی ئێستا، وتیشی ” گلەیی و ناڕەزاییەکانی مامۆستایان و مووچەخۆران لە جێی خۆیانن، ئەرکی ئێمەشە وەک حکومەت جگە لە بەھەند وەرگرتنییان، دەبێت چارەسەرییان بکەین کە بە فیعلی ھەنگاوی باشمان ناوە و ھەڵەکانی ئێستا و ڕابردوش چاکبکەینەوە.
لەبارەی ھەنگاوەکانی چاکسازیی حکومەتیشەوە، جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم وتی: دەبێت پێش ھەموو شتێک، سیستەمی حکومڕانی رێکبخەینەوە و دواتر لە ڕێی سیستەمێکی تەندروستەوە ھەموو گرفتەکان چارەسەر بکەین، تۆمارکردنی مووچەخۆرانی بە سیستەمی بایۆمەتریشی بە نموونە ‌ھێنایەوە وتی: لەڕێی ئەم سیستەمە ئەلکترۆنییە داتایەکی وورد و ڕاستمان دەبێت لەسەر کۆی موچەخۆران.
دواتر سەرۆک و ئەندامانی فراکسێۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی پاڕێزگای سلێمانی گرفت و سەرنج و تێبینی خۆیان خستەروو لەگەڵ ھەندێک داواکاری تایبەت بە پاڕێزگای سلێمانی.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات