ئه‌ڤین له‌یلا
له‌هه‌موو دونیادا کاری میدیا و رۆژنامه‌نووسی یه‌ک له‌و پیشانه‌یه که‌ده‌توانییت رۆڵی سه‌ره‌کی بگێڕێت له‌گۆڕینی هاوکێشه سیاسی وکۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی تایبه‌ت.. رۆژنامه‌نووس له‌وڵاتانی دونیا چه‌ندین ساڵی ته‌مه‌نی خۆی وپیشه‌که‌شی بۆکردنه‌وه‌ی دۆسییه داخراوه‌کان ته‌رخان ده‌کات تا ئه‌وکاته‌ی ده‌گاته ئه‌نجامه کۆتاییه‌که که‌پیویسته رای گشتی وکومه‌ڵگه‌ی لێی ئاگاداربێت.. دواتریش ئه‌گه‌ر به‌وکاره‌ی خه‌ڵات نه‌کرێت هاوشێوه‌ی که‌سایه‌تییه‌کی نیشتمانی سه‌یر ده‌کریت له‌بوواره‌که‌ی خۆیدا..
زۆر دوور ناچم وپوخته‌ی ئه‌م باسه له‌کاری میدیایی له‌م هه‌رێمه‌دا چڕده‌که‌مه‌وه که‌پڕاوپره له‌گه‌نده‌ڵی وکاره‌سات لای زۆریک له‌و ده‌زگایانه‌ی ئه‌رکی پێشخستن ورێنوێنيکردنی کۆمه‌ڵگه‌یان له‌ئه‌ستۆگرتووه ( زۆرینه‌یان نه‌وه‌کو هه‌موویان) ئه‌وانه‌ی خۆیان به‌ده‌نگ و ره‌نگی جه‌ماوه‌ر ده‌زانن له‌سایه‌ی نه‌بوونی سانسۆر‌و چاودێری دا .
له‌م هه‌رێمه جه‌نگه‌ڵستانه کاری میدیایی به‌لاڕیدا براوه ، میدیا سه‌نگ وقورسایی خوی له‌ده‌ستداوه له‌سه‌رووی هه‌موو ئه‌وانه‌شه‌وه رۆڵی رۆژنامه‌نووس له‌گه‌یاندنی راستییه‌کان ته‌نگو چه‌ڵه‌مه‌ی بۆدروست کراوه ئه‌مجاره‌یان له‌لایه‌ن کێوه؟ له‌لایه‌ن خودی راگه‌یاندنکاران خۆیانه‌وه.. ده‌ست رۆشتووکان یاخوود به‌شیاوتر بازرگانیکه‌ران به‌کاری راگه‌یاندنه‌وه.. ئاخر سه‌خته رۆژنامه‌نووس بیت وخاوه‌ن په‌یام بیت، به‌ڵام له‌ده‌رخستنی راستییه‌کاندا ته‌نگه‌شه‌ت رووبه‌ڕوو بکرێته‌وه له‌هۆشیارکردنه‌وه‌ی خه‌ڵک.. ناڕه‌وایه‌تییه که‌ناڵه‌که‌ت به‌که‌ناڵێکی هاوسه‌نگ بزانیت له‌ئاراسته و ئامانج که‌چی له‌هه‌مان کاتیش‌دا ده‌ستێک بیت بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی ژه‌هری فیکری به‌ناو کۆمه‌ڵگه‌دا وله‌وه‌ش کاره‌ساتتر ناوی ئازادی کاری میدیایی لێ بنێیت وئينجا داواش بکه‌یت لێپیچینه‌وه نه‌بێت چونکه ئه‌وه ئازادییه! چ ئازادییه‌که ئه‌مه که‌وێرانکاری بۆ کۆمه‌ڵگه به‌رهه‌م بهێنێت؟
ئه‌مڕۆ له‌کوردستاندا زۆرێک له‌که‌ناڵه‌کان هه‌موو سنورێکی ئه‌خلاقی وپیشه‌ییان به‌زاندووه ئه‌وه‌ش له‌ژێر سێبه‌ری کاری میدیای ئه‌هلی ودونیای راگه‌یاندنی ئازاد دا بچووکترین نموونه‌ش بۆئه‌م باسه‌م ئه‌و دراما ته‌له‌فزیونییانه‌یه که‌تێهه‌ڵکێشی میدیای کوردی کراون وبه‌یانی تا ئیواره جگه له‌گواستنه‌وه‌ی ژه‌هری فیکری بۆ ناو بیر‌و مێشکى تاکی کورد هیچ سوودێکیان به‌کۆمه‌ڵگا نه‌گه‌یاندووه ئه‌وه‌ش ته‌نها بۆ ده‌ستکه‌وتنی به‌رژه‌وندییه ماددی وشه‌خسییه‌کان له‌ژێرناوی نوێگه‌ری وپێشخستنی کۆمه‌ڵگه‌دا.. هه‌ڵبه‌ته لێره‌شدا مه‌به‌ستم زنجیره دراما دۆبلاژکراوه‌کانی که‌ناڵه ئاسمانییه کوردییه‌کانه که‌پراوپرن له‌کاره‌ساتی کۆمه‌ڵایه‌تی هاورده‌کراو، ئیدی بینه‌ریش چ کاردانه‌وه‌یه‌ک ده‌نوێنێت وئاسه‌واره‌کانیش چی ده‌بن وکێش قوربانی ئه‌م بێ سه‌رووبه‌رییه ده‌بێت ئه‌وه که‌ی کێشه‌یه به‌لای پیاوه مۆدێرنه‌کانی نێوکه‌ناڵه‌کانه‌وه، کێ هه‌یه هه‌ستی به‌ئاسه‌واره نه‌رێنییه‌کانی ئه‌و درامایانه نه‌کردبێت له‌سه‌ر خێزان وکۆمه‌ڵگه؟
میدیای ئه‌هلی کاتێک میدیانێکی هاوسه‌نگ وکاریگه‌ر ده‌بێت که‌بتوانێت هاوسه‌نگی راگرێت له‌نێوان واقیعی کۆمه‌ڵگه‌و ئه‌و په‌یامه‌ی که‌ده‌یه‌وێت بیاته‌وه به‌كۆمه‌ڵگه.. واتا به‌هاو پێوه‌ره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له‌ئه‌وله‌وییه‌تی کارکردنی میدیایی دا بن، به‌ڵام که‌تۆ کۆمه‌ڵگه‌یه‌کت هه‌بێت نوقمی بیری پیاوسالاری بێت ودادگاکانیشت پراوپربن له‌سه‌دان کیشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌مه‌جۆر ئاخر که‌ی پرۆفیشنالییه‌تییه درامایه‌ک بخه‌یته‌وه پیش چاوی بینه‌ر ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و نه‌هامه‌تییه کۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی تێدا به‌رجه‌سته‌کراو کراوبێت به‌شێوه نه‌گه‌تیڤه‌که‌ی؟ ئه‌مه کاره‌ساته‌و هیچی له‌تاوان که‌مترنییه.. تاوانێک که‌پێش ئه‌وه‌ی کۆمه‌لگا بکاته ئامانج مالوێرانی بۆخیزان ده‌هێنێت وپێوێسته چیتر له‌ئاستیدا بێده‌نگێ هه‌لنه‌بژێرێت، به‌لکۆ به‌دواداچوونێ جدێ بۆبکرێت به‌تایبه‌تیش له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی رۆشنبیرییه‌وه.
ژماره‌ی خوێنراوه :15
تعليقات
إرسال تعليق