harem
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
بەریتانیا ڕایدەگەینێت کۆنترۆڵکردنەوەی شاری موسڵ کاتی دەوێت. “توبایاس ئیلود” وەزیری کاروباری خۆرھەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا لە وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاندووە کە کۆنترۆڵکردنەوەی شاری موسڵ لە دەست تێرۆریستانی داعش کاتی دەوێت و وتیشی پێویستە لەسەر ھێزە عێراقییەکان بەرپرسیارێتی گەورەیان لە ئۆپراسیۆنەکەدا ھەبێت و تەئکیدیشی کردەوە لەوەی کە ئامادەکاری بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری لە عێراق لە دوای ئۆپراسیۆنەکە کراوە.
سەبارەت بە ئۆپراسیۆنی شاری “ڕەققە”ش لە سوریا ڕایگەیاندووە کە ئۆپراسیۆنەکە لە دوای سەرکەوتنەکان لە شاری موسڵ دەست پێدەکات و وتیشی ئەو پلانانەی لە موسڵ پەیڕەو کراون لەو شارەی سوریاش پەیڕەو دەکرێت.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
تعليقات
إرسال تعليق