کۆمپانیای تۆیۆتا ملیۆنان ئۆتۆمبێل لە جیھاندا دەکێشێتەوە

razz

بەھۆی بوونی گرفتەوە تۆیۆتا ملیۆنان ئۆتۆمبێل لە جیھاندا دەکێشێتەوە.
کۆمپانیای “تۆیۆتا”ی ژاپۆنی ڕایگەیاندووە کە پێنج ملیۆن و ھەشت سەد ھەزار ئۆتۆمبێل کە لە وڵاتی ژاپۆن و وڵاتانی دیکە فرۆشراون دەکێشێتەوە, ھۆکارەکەشی بۆ بوونی کێشە لە “ئێر باگ”ی ئۆتۆمبێلەکانیدا دەگەڕێنێتەوە کە لەلایەن کۆمپانیای “تاکاتا”وە درووست کراون.
لە وڵاتی ژاپۆن یەک ملیۆن و سەد و شەست ھەزار ئۆتۆمبێل لە بازاڕەکاندا دەکشێننەوە لە وڵاتی چینیش ھەشت سەد و بیست ھەزار ئۆتۆمبێل و لە بازاڕی ئەوروپا و وڵاتانی دیکەش یەک ملیۆن و چل و حەوت ھەزار ئۆتۆمبێل دەکشێتەوە.
کە ئۆتۆمبێلی “کۆرۆلا و فیتز” کە لە وڵاتانی دەرەوە بە “یارس” ناسراوە دەگرێتەوە کە لەماوەی ساڵانی دوو ھەزار و شەش و دوو ھەزار و چواردەدا بەرھەم ھێنراون.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات