بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی دامەزراندنی ژمارەیەک کارمەندی راگەیاند

chalack

بەپێی کۆمەڵێک مەرج و پێوەر، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی دامەزراندنی ژمارەیەک کارمەندی تەندروستی لە کلینکە راوێژکارییەکانی ئێواران راگەیاندو بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانیش دەڵێت نزیکەی ٦٠ کەس لەو بڕیارە سودمەند دەبن، ئەوەش بەدەستکەوتێک دەزانێت بە تایبەت لە کاتێکدا کە قەیرانی دارایی گرفتی گەورەی لەبەردەم ژیانی ھاوڵاتیاندا دروست کردووە.
د.میران محەمەد بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند: بەپێی یاسا ئەو کەسانەی کە لە کلینیکی ئێواران دادەمەزرێت پێویستە کارمەندی تەندروستی بن و خزمەتی چەند ساڵێکیان ھەبێت، وتیشی بەپێی چەند مەرج و پێوەرێک ژمارەیەک ھەلی تری کاریان بۆ کارمەندانی تەندروستی رەخساند کە بەمەش دەتوانن بژێوی ژیانی خۆیان و خێزانەکانیان دابین بکەن،
وتیشی: ئەو کارمەندانە بەیانیان دەوامی ئاسایی خۆیان دەکەن و ئێوارانیش لە کلینکەکان بەپێی پسپۆڕیان ئەرکیان پێ دەسپێردرێت.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات