فەرماندەیەکی سوپا: شەش مانگ بۆ رزگارکردنی موسڵ دانراوە

chalack

ئۆپراسیۆنی رزگارکردنی موسڵ بەردەوامەو فەرماندەیەکی سوپای عێراقیش رایدەگەیەنێت کە ھەڵمەتەکە ماوەی ٦ مانگی بۆ دانراوە.
نەجم جبوری یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی سوپای عێراق رایگەیاند، ھەرچەندە ماوەی شەش مانگیان بۆ ئۆپراسیۆنی موسڵ داناوە کە لە رۆژی ١٧ی تشرینی یەکەمی رابردووەوە دەستی پێکردووە، بەڵام لەو بڕوایەدایە داعش پێش کۆتاییھاتنی ئەو ماوەیە ھەرەسبھێنێت و تاکۆتایی ئەمساڵیش شارەکە کۆنترۆڵ بکەنەوە.
جبوری ئەوەشیخستەڕوو کە تائێستا ٦٠%ی ناوچەکانی خۆرھەڵاتی موسڵیان رزگارکردووە و نەشیشاردەوە کە پێیانوایە شەڕی کۆنترۆڵکردنەوەی بەری خۆرئاوای شارەکە مەترسیدارتر بێت.
وتیشی، لەسەرەتای شەڕەکەوە رۆژانە ھێزە ھاوبەشەکان رووبەڕووی ٦٠-٧٠ ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو دەبوونەوە، بەڵام ئێستا ژمارەیان بۆ ٢-٣ ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو کەمیکردووە.
فەرماندەکەی سوپای عێراق جەختیشیکردەوە کە ئامانجیان ئەوەیە داعش بەیەکجاری لەناو موسڵدا ریشەکێش بکەن.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات