تاوتوێی دانانی یاسایەكی ناوخۆیی دەكرێت

kirkuknow1kurdish
ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك فۆتۆ: كەركوك ناو

ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك فۆتۆ: كەركوك ناو

ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك تاوتوێی دانانی یاسایەكی ناوخۆیی دەكات بۆ كۆكردنەوەی كرێی پاككردنەوە لەو خانووبەرانەی نانیشتەجێن، ئەوەش لەپێناو بەردەوامی خزمەتگوزاری پاككردنەوە لەتەواوی شارەكە.

ئەو هەوڵە نوێیە لەكۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكدا هات، كە سێشەممە 29-11 بەسەرۆكایەتی رێبوار تاڵەبانی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بەئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجومەن‌و نوێنەرانی لیست‌و قەوارە سیاسیەكانی ئەنجومەن‌و هەماهەنگكارانی ئەنجومەنی شارەدێی‌و شارۆچكەكانی سەر بەئەنجومەنی پارێزگا بەڕێوەچوو.

ئەنجومەن ژمارەیەك بابەتی تاوتوێكرد كە لەخشتەی كاری ئەنجومەندا هاتبوو، لەوانە تاوتوێی دانانی یاساییەكی ناوخۆیی بۆ كۆكردنەوەی كرێی پاككردنەوەی لەو خانووبەرانەی نانیشتەجێن كە لەلایەن ئیدارەی پارێزگاوە پێشكەش كرابوو بە ئامادەبوونی جێگری پارێزگار بۆ كارووباری تەكنیكی‌و نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی.

بەڵام لەبەر گرنگی بابەتەكە كەپێویستی بەدراسەتكردنی زیاترە تاوەكو ئەمانجەكانی وەكو خۆی بپێكێ‌‌و پاڵپشتی تێڕوانینەكان بۆ بەردەوامی خزمەتگوزاری پاككردنەوە لەسەرجەم شارەكە داواكرا لەهەردوو لیژنەی خزمەتگوزاریی‌و لیژنەی دارایی‌و ئابوری دراسەتێكی پوختر لەسەر رەشنوسەكە بكەن‌و بخرێتە بەردەم ئەنجومەن بۆ دانانی یاساییەكی ناوخۆیی بۆ ئەو مەبەستە.



سه‌رچاوه‌Kirkuk Now

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات