razz
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
ئەنجومەنی نوێنەران دەنگدانی لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی گشتی ٢٠١٧ی بۆ رۆژی پێنجشەممەی داھاتوو دواخست.
بەپێی راگەیەندراوێکی ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاربوو ئەمڕۆ دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠١٧ بدرایە کە بڕەکەی بە ١٠٠ ترلیۆن و ٦٧١ ملیار دینار خەمڵێندراوە، بەڵام دواتر دەنگدانەکە بۆ رۆژی پێنجشەممە دواخرا.
پێشتریش عەبدولقادر محەمەد ئەندامی لیژنەی دارایی بە کوردساتنیوزی راگەیاندبوو کە گفتوگۆکانی لیژنەکەیان لەسەر پرۆژە یاساکە بەردەوامە و ھێشتا ئامادە نەبووە بۆئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت.
جگە لە پرۆژە یاسای بودجە، بڕیاربوو لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆدا دەنگدان و تاووتوێکردنی چەند پرۆژە یاسایەکی دیکەش بەڕێوەبچێت، بەڵام جگە لە دەنگدان لەسەر خانەنشینکردنی ئەندامانی کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ، سەرجەمیان بۆ دانیشتنی رۆژی پێنجشەممە دواخران.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
تعليقات
إرسال تعليق